فه‌ره‌یدون بێوار:
KNA: محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند
گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی له كابینه‌ی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ست
پێده‌كات.
گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی له كابینه‌ی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ست
پێده‌كات هه‌تا ئێستا، چونكه ئێمه به بارودۆخێكی خراپ‌دا رۆیشتووین، له
قۆناغی یه‌كه‌مدا برسێتی و بێ پاره‌یی بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ه هه‌ندێك
ئیمتیازات و ئاسانكاری بۆئه‌م و ئه‌و ده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی ژیان بگوزه‌رێت، كه
پاره‌ش په‌یدا بوو بارودۆخێكی ناهه‌مواری سیاسی له كوردستاندا په‌یدا بوو،
شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ستی پێكرد و بووین به دوو حكومه‌ته‌وه. ئێستا به‌سه‌دان
هه‌زار كه‌س موچه له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت و ئینتاجی نییه و بۆته بار
به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه، زیاد له یه‌ك ملیۆن و سێسه‌د هه‌زار موچه‌خۆرمان
هه‌یه، كه زۆربه‌یان كارمه‌ند نین، ته‌نیا موچه وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش
دۆخێكی ناسروشتی له حكومه‌ت دروست كردووه، ئه‌مه به‌كه‌ڵه‌ك بوو دروست
بووه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی ئازادی و ململانێی سیاسییه‌وه زیاتر باسی
گه‌نده‌ڵی ته‌قییه‌وه. ئه‌م حكومه‌ته به‌رپرسیاره له چاكسازی و
جێبه‌جێكردن، بۆیه زێتر باس ده‌كرێ، ده‌نا له كابینه‌ی پێنجه‌مه‌وه
پرۆژه‌ی چاكسازی هه‌یه، كابینه‌ی شه‌شه‌میش به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه كه
چاكسازی بكات.
_____________________
--- ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه چاپ بكه ---
بۆمحه‌مه‌د قه‌ره‌داغی سكرتێروخزمه‌تکار
گه‌نده‌ڵی گه‌وره تۆی، مشه‌خۆر تۆی،ماستاوچی تۆی.
تۆباسی موچه خۆر ده‌که‌ی، من له تۆده‌پرسم موچه‌که‌ی تۆچه‌نده مانگانه، جگه له‌موچه‌ی ڕۆژانه‌ت له ڕێگای گه‌نده‌ڵی. به‌س موچه‌ی تۆ به‌قه‌د دووسه‌د فه‌رمانبه‌رده‌بێت. خه‌ڵک مافی خۆیه‌تی موچه وه‌رگرێت.
محمه‌د قه‌ره‌داغی، ئه‌ی به‌رهه‌می تۆچیه ئه‌ی تۆش زیاد نیت به‌سه‌رحکومه‌ته‌وه
، پیرێکی وه ک تو ده‌بێت چ خیبڕه‌ی هه‌بێت، یان چ خێری هه‌بێت بۆکومه‌ڵگا.
من ده‌ڵێم دزی له‌کابینه‌ی پێنج ده‌ستی پێ‌کرد وه هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه به‌شێوه‌یه‌کی زیاتر له‌جاران
محمه‌د قه‌ره‌داغی بۆ باسی گه‌نده‌ڵی خۆتوو ئاغاکانت ناکه‌ی که‌مانگانه پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی سه‌ر زه‌ویوو بن زه‌وی
ده‌دزن، وه ئه‌و موجه خۆرانه‌ی که تۆ پێی سه‌خڵه‌ت بوی نیوه‌ی زیاتری سه‌ربه‌ئێوه‌یه یان بن دیواره یان حزبین.
ئه‌ی بۆباسی ئه‌و حه‌موو میڵیشیاو هێزی جۆراو جۆرناکه‌ی، بۆباسی دیوه‌خانوو، ته‌قاعدو وه‌زیرو، به‌ناو ئه‌ندامپه‌ڕله‌مانه�
��کان ناکه‌ی، ئه‌ی ئه‌مانه زیاد نین وه کاریان چیه. وه به‌تۆشه‌وه