فەرەیدون بێوار
ئەمشەو خاوەنشكۆ
(فیلمی دۆنگ یی كە لە كوردستات پەخش دەكرێ) بڕیاریدا سەرجەم ئەو بەرپرس و وەزیر و
كارمەندانەی كە گەندەڵییان كردووە، یان كورسی و پۆستەكەیان بۆ بەرژەوەندی شەخسی
بەكارهێناوە، یان خیانەتیان لە وڵات كردووە، بەپێی تاوانەكانیان هەندێكیان
لەسێدارە بدرێن و هەندێكیان پلە و پۆستەكانیان لێوەربگێرێتەوە و هەندێكشیان دوور
بخرێنەوە.
تەنانەت لە بڕیارێكی بوێرانەدا شاژنی دووەمی لە پۆستەكەی دوور خستەوە كە
بكەری سەرەكی تاوانەكان بوو.
ئاشاكرا بوونی ئەو باندەش بە هۆی كەنیزەیەكەوە بوو
بەناوی (دۆنگ یی).
ئێستا كوردستان پێویستی بە "خاوەنشكۆ"یەك هەیە بۆ ئەوەی بڕیارێكی
گرنگی هاوشێوەی خاوەنشكۆی فیلمی دۆنگ یی دەربكات و بەبێ چاوپۆشین لە خزم و بنەماڵە و
حزب و گروپ، سەرجەم ئەو بەرپرس وەزیر و گزیر و بەجكە مەسئولانە سزا بدات كە بیست ساڵە
خێرو بێری ئەم وڵاتە دەخۆن و خوێنی میللەت دەمژن و كوردستانیان كردووە بە هۆتێل و
كۆمپانیا بۆ بەرژەوەندییە تایبەتەكانیان.
چاوەڕێتین ئەی خاوەنشكۆ...
_____________________
--- ئهم لاپهڕهیه چاپ بكه ---