له ئه‌تاتورك تا ئه‌ردۆگان:
هه‌ڵوێستی
ئاراسته‌ی ئیسلامی و عه‌لمانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد له‌توركیا
به‌شی
دووه‌م (1931-1980)
ئا: سۆران عومه‌ر
سه‌ره‌تای قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردی
له‌توركیا
له‌ساڵی 1932 توركیا ده‌ستی كرد به ڕاگواستنی كورده‌كان
له‌ناوچه‌كانی خۆیانه‌وه، له هه‌مان ساڵ حكومه‌ت به‌فه‌رمی به‌كارهێنانی
زمانی كوردی قه‌ده‌غه كرد، هه‌موو كۆمه‌ڵه‌و دامه‌زراوه كوردیه‌كانی داخست،
وشه‌ی كورد‌و كوردستانی له‌هه‌موو فه‌رهه‌نگ و نوسینێكدا سڕیه‌وه،
له‌وكاته‌وه كورده‌كان به‌توركی شاخاوی ناسێنران، له 12ی حوزه‌یرانی 1934 یاسای
ژماره‌ی 2510ی ده‌ركرد كه توركیا ده‌كات به 3 ناوچه‌وه تاكو كورد له‌توركیا
له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌یی و جوگرافی و كلتوریه‌وه بسڕێته‌وه‌و له‌ته‌واوی
توركیادا ونی بكات، پاشان فشاریان خسته سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان بۆ ته‌سلیم
كردنی چه‌كه‌كانیان به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی ده‌رسیم، لێره‌وه شه‌ڕ
هه‌ڵگیرسایه‌وه چونكه كورده‌كان ئاماده نه‌بوون چه‌ك ته‌سلیم بكه‌نه‌وه
به‌توركیا، ساڵی 1937 گفتوگۆ له‌نێوان تورك و كورد دروست بوو به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو
نه‌بوو، كورده‌كان 5 هه‌زار چه‌كداریان پێكهێنایه‌وه‌و توانیان تورك
له‌ناوچه‌ی ده‌رسیم بشكێنن، پاش ئه‌وه‌ی كورده‌كان داوای حوكمی زاتیان ده‌كردو
ئاماده‌ش نه‌بوون چه‌ك ته‌سلیم به‌توركیا بكه‌نه‌وه 30 هه‌زار سه‌رباز برایه
ناوچه‌كه‌و شه‌ڕی قورس ده‌ستی پێكرده‌وه، له‌م شه‌ڕه‌دا كه سه‌رۆك
وه‌زیرانی توركیا عیسمه‌ت ئینینۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد توانیان كورده‌كان
به‌ره‌و سنوری عێراق وه‌ده‌رنێن، پاش ئه‌وه جه‌نه‌راڵ عه‌بدوڵڵا ئه‌لب دۆغان
نامه‌یه‌كی بۆ سه‌ید ڕه‌زای سه‌ركرده‌ی كورده‌كان نوسی و داوای گفتوگۆی لێ‌كرد
به‌ڵام به‌ناوی گفتوگۆوه سه‌ید ڕه‌زایان ده‌ستگیركردو له 18ی تشرینی دووه‌می
1937 سه‌ید ڕه‌زاو كوڕه بچوكه‌كه‌ی و 11 له سه‌رۆك عه‌شیره‌ته كورده‌كان
له‌گه‌ڵیدا له‌سێداره دران.
بارودۆخی كورد پاش ئه‌تاتورك
له 10ی تشرینی
دووه‌می ساڵی 1938 مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك له‌شاری ئه‌سته‌مبوڵ گیانی
له‌ده‌ستدا، ڕۆژی پاش ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی توركیا كۆبویه‌وه‌و
عیسمه‌ت ئینینۆ چووه شوێنی ئه‌تاتورك و سه‌رۆكایه‌تی حزبی گه‌لی كۆماری
وه‌رگرت، له‌یه‌كه‌م وتاریدا وه‌فای خۆی دوپات كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی فیكر‌و
ئایدۆلۆجیاو سیاسه‌تی ئه‌تاتورك، سه‌ركردایه‌تی سوپاش له‌ده‌ستی سه‌رۆك كۆمار‌و
سه‌رۆك وه‌زیران نه‌مابوو كه‌مال ئه‌تاتورك له‌جێی خۆی ئه‌و ئه‌ركه‌ی سپاردبوو
به ماریشال فه‌وزی شاقماق و له‌وڕۆژه‌وه دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی توركیا
سه‌ربه‌خۆیه‌و ئه‌ركی سه‌ره‌كی پاراستنی وڵاتی پێ سپێردراوه و ته‌داخولی
كاروباری سیاسی ناكات مه‌گه‌ر له‌و كاتانه‌دا كه سیسته‌می حوكمی كه‌مالی
عه‌لمانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسی و ڕزگاری ده‌كات وه‌ك له ساڵه‌كانی 1960 و 1971 و 1980
و 1997 دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی توركیا ئه‌و سیسته‌می حوكمه‌ی ڕزگاركردووه
له‌كه‌وتن و مه‌ترسی.
له‌ساڵی 1939 تاكو ساڵی 1945 كورد تاڕاده‌یه‌ك به‌هێوری
ژیاوه له‌توركیا به‌هۆی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، جگه له‌وه 500 هه‌زار
سه‌ربازی تورك له‌ناوچه كوردیه‌كان جێگیركراوه بۆ ڕێگری له‌هه‌ر شۆڕش و
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك.
حزبی گه‌لی كۆماری توشی شكست هات
له‌ساڵی 1945 كاتێك
كۆنگره‌ی حزبی گه‌لی كۆماری ئه‌نجامدراو كۆمه‌ڵێك له‌ئه‌ندامه‌كانی پرۆژه‌ی
چاكسازیان پێشكه‌ش كرد به‌ڵام لێیان وه‌رنه‌گیرا له ساڵی 1946 ئه‌و ئه‌ندامانه
له‌حزبی گه‌لی كۆماری جیابونه‌وه‌و حزبێكی تریان به‌ناوی (حزبی دیموكراتی)
ڕاگه‌یاندو له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1947 توانیان 61 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنن
له‌به‌رامبه‌ر 404 كورسی حزبی گه‌لی كۆماری.
ساڵی 1948 30 ئه‌ندام په‌رله‌مانی حزبی
دیموكراتی وازیان هێناو حزبی نیشتمانیان دروست كرد چونكه پێیان وابوو حزبی
دیموكراتی سازش له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و حزبی گه‌لی كۆماری ده‌كات.ماریشال فه‌وزی
شاقماق كه سه‌رۆك ئه‌ركانی پێشوی سوپا‌و هاوڕێی مسته‌فا كه‌مال بوو
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م حزبه نوێیه‌ی گرته ده‌ست.
له 23ی كانونی دووه‌می 1949
حكومه‌تی نوێ به‌سه‌رۆكایه‌تی شه‌مسه‌دین غونالتای پێكهێنراو له‌یه‌كه‌م
وتاریدا باسی له‌ئازادی بیروباوه‌ڕ كرد، حزبی دیموكراتی پشتیوانیان لێ‌كرد، له 15ی
شوباتی 1950 توانیان یاسایه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن دابنێن.له 14ی ئایاری 1950 حزبی
دیموكراتی توانی 403 كورسی به‌ده‌ست بهێنێ، له‌كۆی 882 كورسی په‌رله‌مانی توركیا،
حزبی گه‌لی كۆماری ده‌نگه‌كانی دابه‌زی بۆ 69 كورسی، عیسمه‌ت ئینونو ده‌ستی
له‌سه‌رۆك كۆماریی كێشایه‌وه، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی جه‌لال بایاری هه‌ڵبژارد
بۆ سه‌رۆك كۆمار، ئه‌ویش عه‌دنان مونده‌ریسی ته‌كلیف كرد به‌پێكهێنانی
حكومه‌ت.
له‌وكاته‌دا جوتیارانی توركیا كه ڕێژه‌ی حه‌فتا له‌سه‌دیان
پێكده‌هێنا، ده‌نگیان به حزبی دیموكراتیدا، له‌نێویاندا كورده‌كانیش
ئه‌وكاته ده‌نگیان به‌هه‌مان حزبدا چونكه سه‌ركرده‌كانی حزبی دیموكراتی
ئه‌وانه‌بوون كه‌خاوه‌نی زه‌ویوزاری زۆر بوون له‌ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵ و دژی یاسای
چاكسازی كشتوكاڵیی وه‌ستانه‌وه كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن زه‌وی و جوتیار
نه‌بوو.
له‌ماوه‌ی حوكمیدا حزبی دیموكراتی ئازادی ئاینی فه‌راهه‌م كرد به‌ڵام
ڕێگه‌ی به‌هیچ مه‌ترسیه‌ك نه‌دا كه‌ڕوو له‌سیسته‌می كه‌مالی و عه‌لمانی وڵات
بدات.
ڕۆڵی جوڵانه‌وه‌ی (نورسی) له‌سه‌رخستنی حكومه‌ته‌كه‌ی
مونده‌ریس
به‌هۆی جۆرێك له‌ئازادی كه له‌لایه‌ن حزبی دیموكراتی گه‌لی
توركیاوه ده‌سته‌به‌ر بوو له‌هه‌موو بواره سیاسی و ئاینی و ئابوریه‌كاندا،
بزوتنه‌وه‌ی ئاینیه‌كان به‌تایبه‌ت صۆفیه‌كان و نورسیه‌كان له‌هه‌موو
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگیان ده‌به‌خشی به‌حزبی ناوبراو ئه‌مه‌ش بووه هۆی
سه‌ركه‌وتنی حزبی دیموكراتی له 1954 تا 1957.
له‌ناو كورده‌كاندا صۆفیگه‌ری
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبویه‌وه، بزوتنه‌وه‌ی نورسی بوو به‌یه‌كێك
له‌جوڵانه‌وه ڕۆشنبیریه ئیسلامیه كاریگه‌ره‌كانی توركیا‌و تاكو ئێسته‌ش
به‌رده‌وامیی هه‌یه، ڕابه‌رایه‌تی كردنی ئه‌م بزوتنه‌وه له‌لایه‌ن
كه‌سایه‌تیه‌كی ناوداری كوردی توركیاوه بوو به‌ناوی سه‌عید نورسی، كه‌له‌ساڵی
1873 له‌گوندی نورسی سه‌ربه ولایه‌تی به‌تلیس له‌دایك بووه، ناوبراو ڕۆڵی
به‌رچاوی بینیوه له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی كورد‌و تورك به‌رامبه‌ر به‌ئاینی ئیسلام
به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تادا كه‌شاڵاوێكی گه‌وره‌ی به‌گاوركردن له‌لایه‌ن
ئه‌رمه‌نیه‌كانه‌وه هاته سه‌ر مسوڵمانان، له‌وكاته‌دا چووه لای سوڵتان
عه‌بدولحه‌میدو داوای كردنه‌وه‌ی زانكۆیه‌كی لێ‌كرد بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
به‌گاوركردن، له‌كاتێكدا كه ئینگلیز‌و ئیتاڵیا‌و یۆنان توركیایان داگیركرد، موفتی
ئه‌وكاته‌ی توركیا له‌ژێر فشاری داگیركاراندا دژ به بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی
ئه‌وكاته فه‌توای حه‌رام كردنی شه‌ڕی به‌رامبه‌ر داگیركاران ده‌ركرد، به‌ڵام
سه‌عید نورسی و 76 موفتی و 35 زانا‌و 11 په‌رله‌مانتار فتوایه‌كیان ده‌ركرد بۆ
پشتیوانی له‌بزتنه‌وه‌ی ڕزگاریخواز كه ئه‌وكات كه‌مال ئه‌تاتورك
پێشه‌وایه‌تی ده‌كرد دژ به داگیركاران، له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی حزبی
دیموكراتیش له ساڵی 1950-1960 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئاینی دامه‌زرا
به‌جۆرێك كه‌له‌گه‌ڵ قورئان كێشه‌ی نه‌بێت، پاش ئه‌وه ده‌وڵه‌ت بڕیاریدا كه
په‌یامه‌كانی نور، هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ یاسا نیه بۆیه چاپ و
بڵاوكردنه‌وه‌ی كارێكی ئاساییه، به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م قوتابیه‌كانی نور
گه‌یشته ملیۆن و نیوێك و بوبه‌شێك له‌خوێندنی زانكۆ.
كوده‌تای ساڵی 1960
پاش
بوژانه‌وه‌ی بواری كشتوكاڵ، حكومه‌تی توركیا بویه خاوه‌نی سامانێكی باش
له‌به‌روبومی كشتوكاڵیی، به‌ڵام له‌ساڵی 1958 حكومه‌ت توشی قه‌یرانێكی گه‌وره
هات له‌دابه‌زینی پاره‌ی وڵاته‌كه‌یدا، حكومه‌ت سیاسه‌تی قه‌رزی
نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێناو ئه‌مه‌ش بووه هۆی دروستبونی ناڕه‌زایه‌تی لای
خه‌ڵك، حكومه‌ته‌كه‌ی مونده‌ریس توشی ڕه‌خنه‌ی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی
بویه‌وه، له‌ساڵی 1960 حكومه‌ت دوو ملیار دۆلار قه‌رزی كه‌وته سه‌ر، پاش ئه‌و
ڕه‌خنانه‌ی توشی هات، مونده‌ریس ده‌ستی كرد به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كانی
بواری ڕۆژنامه‌نوسی، پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توشی ئاسته‌نگ كرد، فشاری خسته
سه‌ر مامۆستایانی زانكۆ، هه‌موو دامه‌زراوه‌و باره‌گاكانی حزبی گه‌لی كۆماری
داخست، ته‌نانه‌ت له‌بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا مافی ئه‌وه‌ی له‌پارته
ئۆپۆزسیۆنه‌كان سه‌نده‌وه كه ڕادیۆیان هه‌بێت و به‌كاری بهێنن. یاسایه‌كی
ده‌ركرد بۆ قه‌ده‌غه‌ی هه‌ر جۆره بابه‌تێك یان هه‌واڵێك له‌سه‌ر ژیانی
به‌رپرسه‌كان به‌هۆی ئه‌م یاساوه چه‌ندین ڕۆژنامه‌نوس كه‌وته زیندان،
ڕۆژنامه‌ی (ئۆلۆس)ی زمانحاڵی حزبی گه‌لی كۆماری داخرا.
له‌مانگی شوباتی 1960
په‌رله‌مانتاره‌كانی حزبی گه‌لی كۆماری لائیحه‌یه‌كیان پێشكه‌شی په‌رله‌مان
كرد له‌سه‌ر حزبی دیموكراتی كرد كه‌تێدا 12 تۆمه‌تیان ئاراسته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی
كردبوو له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی ئازادی، به‌ڵام له‌په‌رله‌مان
به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه درایه‌وه به‌حكومه‌ته گه‌نده‌ڵه
نه‌خۆشه‌كه‌ی مونده‌ریس و سوپا پشتی تێكرد، سه‌رۆك ئه‌ركانی ئه‌وكاته جه‌مال
غورسیل وازیهێنا له‌پۆسته‌كه‌ی، خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد، به‌شێك
له‌ئه‌فسه‌ره پله باڵاكان و خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ
له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی 12ی ئایاری 1960 دا بوون كه‌چونه به‌رده‌م كۆشكی كۆماریی،
عیسمه‌ت ئینونو له‌په‌رله‌مان ده‌ركرا، له‌شه‌وی 27/5/1960 زۆر له‌باره‌گاو ڕادیو
داموده‌زگای حكومی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، جه‌لال بایاری سه‌رۆك كۆمار و
عه‌دنان مونده‌ریس سه‌رۆكی حكومه‌ت و ڕه‌فیق كورالتانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و
نزیكه‌ی 300 ئه‌ندامی په‌رله‌مان و ته‌واوی وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت و به‌رپرسی
پۆلیس و سه‌رۆكی سوپا ده‌ستگیركران، به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركران
ژماره‌یان گه‌یشته 592 كه‌س.
له‌وكاته‌دا (جه‌مال غۆرسی) سه‌رۆك ئه‌ركانی
پێشوی سوپا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی دانیشتبوو له ئه‌زمیر، به‌فڕۆكه‌یه‌ك
گوازرایه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره و سه‌رۆكایه‌تی كوده‌تاكه‌ی وه‌رگرت و
سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناو تاكو 1961 ده‌ستیان كرد به‌چاكسازی و سوپا
سه‌ركردایه‌تی وڵاتی گرته ده‌ست تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌مان ساڵ،
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا حزبی داد 158 كورسی به‌ده‌ستهێنا، حزبی گه‌لی كۆماری 173 كورسی
به‌ده‌ستهێنا، حزبی توركیای نوێ 65 كورسی و حزبی جوتیارانی كۆماریی 54 كورسی. جه‌مال
غورسیلیش بو به سه‌رۆك كۆماری یه‌كه‌م كوده‌تای توركیا. به‌ڵام شه‌سته‌كان بۆ
توركیا بوو به‌گه‌شه‌ی ئابوری و فه‌وزای سیاسی. ساڵی 1965 حكومه‌تێكی نوێ پێكهات
به‌سه‌رۆكایه‌تی (دیمریل) و جه‌مال غورسیل كۆچی دوایی كرد. ساڵی 1969 جارێكی تر
هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدرا حزبی عه‌داله به‌سه‌رۆكایه‌تی سلێمانی دیمرێل
سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و توانی %46ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێ.
چالاكی
كورده‌كان پاش ده‌ستوری 1961
پاش ده‌ركردنی ده‌ستوری ساڵ ی1961 توركه‌كان پێیان
وایه تاكو ساڵی 2005 باشترین ده‌ستور بووه، چالاكی ڕۆشنبیری و سیاسی زۆر زیادی
كردووه، له‌شوباتی 1962 كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیری چه‌پ كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی پارتی
كرێكارانی توركیایان دامه‌زراند كه‌پێكهاتبوو له‌هه‌موو چه‌پ و پێشكه‌وتنخوازو
سۆشیالسته‌كانی كورد‌و تورك، له‌م پارته‌دا نوخبه‌ی سیاسیه كورده‌كان بونیان
هه‌بوو چونكه ده‌ستوری 1961 ڕێگه‌ی نه‌دابوو به‌وه‌ی پارتێكی كوردی دابمه‌زرێ
له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی. چه‌ندین یانه‌ی ڕۆشنبیریان دروست كرد له‌وانه
یانه‌ی ڕۆشنبیری ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڵام ساڵی 1963 حكومه‌ت 23 ئه‌ندامی ئه‌م یانه‌ی
ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی چالاكی كردن بۆ دامه‌زراندنی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆو
هه‌مویانی له‌سێداره‌دا.
له‌و ماوه‌دا ئه‌م یانه‌یه له‌گه‌ڵ حزبی
دیموكراتی كوردستان كاری ده‌كرد كه ساڵی 1956 له‌لایه‌ن پارێزه‌رێكی كورده‌وه
دامه‌زرابوو به‌ناوی فایه‌ق بوجاك و ئه‌ندامی په‌رله‌مان بوو له‌ناوچه‌ی
ئورفه، به‌ڵام ئه‌م حزبه‌ش خه‌باتی بوو به‌نهێنی به‌هۆی فشاره‌كانی حكومه‌تی
توركیاوه، چالاكی یانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات زۆر به‌رفراوان بوبوو، له‌وكاته‌دا (مو‌سا
عه‌نته‌ر) نوسه‌رێكی كورد بوو یه‌كه‌م فه‌رهه‌نكی كوردی توركی نوسی و
بڵاویكرده‌وه، له گۆڤاری (ده‌نگ) ده‌ینوسی له‌سه‌ر كورد، به‌ڵام داخرا،
شانۆگه‌ری برینی ڕه‌شی پێكه‌ش كرد به‌ڵام له‌سه‌ری ده‌ستگیركرا، نوسه‌رێكی تر
به‌ناوی (محه‌مه‌د ئه‌مین بوز ئه‌رسه‌لان) زنجیره كتێبێكی له‌سه‌ر كوردستان
بڵاوكرده‌وه به‌زمانه‌كانی كوردی و توركی، ڕۆمانی شه‌وێكی ڕه‌شی بڵاوكرده‌وه
له‌گه‌ڵ جارێكی تر بڵاوكردنه‌وه‌ی داستانی (مه‌م و زین)ی ئه‌حمه‌دی خانی
به‌زمانی كوردی.
پاش مردنی جه‌مال غورسیل ساڵی 1966 و هه‌ڵبژاردنی جه‌نراڵ
جه‌وده‌ت سۆنای وه‌ك سه‌رۆك كۆمار، كێشه‌ی سیاسی له‌نێوان پارته چه‌پ و
ڕاستڕه‌وه‌كان سه‌ریهه‌ڵدا، چونكه ئه‌م كه‌سه پیاوێكی لاواز بوو. پاش
هه‌ڵبژاردنی سلێمان دیمریل بۆ سه‌رۆكی حزبی عه‌داله و سه‌ركردایه‌تی كردنی
پارتی ڕاستڕه‌و له‌وڵاتداو ده‌ركه‌وتنی سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌نج له‌حزبی گه‌لی
كۆماری به‌ناوی بوڵند ئه‌جه‌وید و توشی كێشه بوو له‌گه‌ڵ ڕێویه پیره‌كه
(عیسمه‌ت ئونینو).
له‌م كاته‌دا زۆرینه‌ی كورده‌كان پشتیوانی پارته
چه‌پڕه‌وه‌كانیان ده‌كرد به ئاشكرا‌و نهێنیانه‌وه، هه‌رچه‌نده
له‌وكاته‌دا پارتی دیموكراتی كوردی (كۆك) هه‌بوو كه‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 1965
دامه‌زرابوو، له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی حزبه كوردیه‌كانی ئێران و ئێراق. ئامانجی ئه‌م
حزبه ئۆتۆنۆمی بوو بۆ كورده‌كان له‌چوارچێوه‌ی كۆماری توركیا.
ئه‌م حزبه (كۆك)
به‌شداری كۆنگره‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد له‌ساڵی 1966 به‌ڵام
له‌ساڵی 1971 توشی جیابونه‌وه‌ی نێوخۆیی هات، ساڵی 1974 بڕیاریدا كه مافی چاره‌ی
خۆنوسین بۆ كورد داوا بكات به‌ڕێگه‌ی شۆڕش و خه‌بات، ناوی خۆینا پارتی دیموكراتی
كوردستانی توركیا.
له‌شه‌شته‌كان و حه‌فتاكاندا چه‌ندین پارت و ڕێكخراوی كوردی
دروست بوون، له‌وانه :
پارتی گه‌لی كورد وه‌ك یه‌كه‌م حزبی سیاسی كوردی
له‌توركا.
پارتی ته‌حریری ئیسلامی كوردی داوای نه‌هێشتنی ناكۆكی نێوان كورد‌و
توركی ده‌كردو داوای په‌یوه‌ندییه‌كی برایانه‌ی ده‌كرد.
حزبی ڕزگاری حزبێكی
چه‌پی بوو، ساڵی 1978 توشی جیابونه‌وه‌ی ناوخۆیی هات و حزبی ئاڵای ڕزگاری لێ
جیابویه‌وه،
پارتی دیموكراتی كوردستانی توركیا كه پاش جیابونه‌وه‌كه‌ی ساڵی
1971 حزبێكی تری لێ دروست بوو سه‌ره‌تا به‌ناوی یانه‌ی ڕۆشنبیری و شۆڕشگێڕیی
دیموكراتیه‌وه بوون دواتر ئه‌مه‌ش گۆڕا بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان.
پارتی
سۆشیالستی كوردستان ئه‌م حزبه به (ڕێگای ئازادی) ناسراو بوون، ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژی
وڵات)یان ده‌رده‌كرد.
حزبی كاوه و ده‌نگی كاوه، ئه‌مانه حزبێكی ماوی بوون،
پاش شكستی ماوییه‌ت ئه‌م حزبه توشی جیابونه‌وه هات، حزبی كاوه‌ی لێ دروست
بوو.
توركیا‌و توندوتیژی سیاسی له حه‌فتاكاندا
پاش سه‌ركه‌وتنی حزبی عه‌داله
به‌سه‌رۆكایه‌تی سلێمان دیمرێل له‌هه‌ڵبژاردنی 1969 و حكومه‌تی پێكهێنا،
خۆپیشاندانی كرێكاران ده‌ستیپێكرد داوای زیادكردنی كرێ و دابه‌زینی نرخی
شتومه‌كیان ده‌كرد، ساڵی 1970 خۆپیشاندنی گه‌وره دروست بوو، پۆلیس به‌چه‌ك
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردن، ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌حكامی عورفی له‌وڵاتدا پیاده
بكرێ، كێشه‌ی شه‌ڕو ناكۆكی چه‌كداری سه‌ریهه‌ڵدا، حكومه‌ت ده‌ستی
له‌كاركێشایه‌وه‌و جارێكی تر سوپا حوكمی ولاتی گرته‌وه ده‌ست تاكو پێكهێنانی
حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات، ئه‌م حكومه‌ته تاكو ساڵی 1973 به‌رده‌وام بوو. ئه‌حكامی
عورفی لادا، حزبی گه‌لی كۆماری گه‌شه‌یه‌كی كرد‌و توانی 185 كورسی به‌ده‌ستهێنا،
حزبی عه‌داله 145 كورسی، حزبی خه‌لاصی نیشتمانی 48 كورسی، حزبی دیموكراتی 45 كورسی،
حزبی متمانه‌ی كۆماری 13 كورسی و حزبێكی تری فاشی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌لب
ئه‌رسه‌لان توركیش به‌ناوی حزبی كاری نه‌ته‌وه‌یی 3 كورسی حزبێكی شیعه‌ش
به‌ناوی وه‌حده‌ی توركی یه‌ك كورسی به‌ده‌ستهێنا، شه‌ش كورسی مایه‌وه
بێلایه‌نه‌كان به‌ده‌ستیان هێنا.
ساڵی 1974 سوپای توركیا به‌فه‌رمانی بوڵند
ئه‌جوید دورگه‌ی قوبرسی داگیركرد، به‌مه بوو به‌پاڵه‌وانێكی نه‌ته‌وه‌یی و
ده‌ستی له‌په‌رله‌مان كێشایه‌وه‌و داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی كرد، به‌ڵام
سلێمان دیمریل له‌گه‌ڵ حزبی خه‌لاصی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ربه‌كان و حزبی
كاری نیشتمانی حكومه‌تیان به‌بێ ئه‌جه‌وید پێكهێنا، وڵات به‌ره‌و وێرانه ڕۆشت.
هێزی چه‌كدار هه‌موو سیسته‌می ئیداری و زانستی وڵاتی كۆنترۆڵ كرد، شه‌ڕی چه‌كداری
كه‌وته نێوان ڕاست و چه‌پ، به‌مجۆره ئیرهابێكی ڕێكخراو له‌حه‌فتاكاندا وڵاتی
ته‌نی، له‌وه‌زاره‌ته‌كانی لاوان و وه‌رزش و خوێندنی باڵاوه سه‌د هه‌زار
گه‌نج مه‌شقی سه‌ربازی پێده‌كرا!
ئه‌وه‌بوو ساڵی 1977 كاتێك گه‌وره‌ترین
كۆبونه‌وه‌ی كرێكاریی له مه‌یدانی ته‌قسیم له‌ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌چوو ڕوی
له‌توندوتیژ كرد‌و كوشتاری لێكه‌وته‌وه، حزبه‌كه‌ی ئه‌جه‌وید سودی له‌م
كاره‌ساته بینی و له‌پاش ئه‌م ڕوداوه به‌مانگێك له 5/6/1977 هه‌ڵبژاردن كرا
ئه‌جه‌وید ده‌یوست به‌ته‌نها له‌حوكمی ولات بكات به‌ڵام نه‌یتوانی بۆیه 213
كورسی زیاتر به‌ده‌ست بهێنێ، حزبی عه‌داله توانی 189 كورسی و ئه‌ربه‌كان 24 كورسی و
كاری نه‌ته‌وه‌یی 16 كورسی و متمانه‌ی كۆماری 3 كورسی و حزبی دیموكراتی 1 كورسی
به‌ده‌ستهێنا. ئه‌جه‌وید حكومه‌تی پێكهێنا كه‌به‌یه‌كه‌م حكومه‌تی كه‌مینه
داده‌نرێ له‌مێژوی كۆماری توركیا‌و زۆر زوو شكستی هێناو نه‌یتوانی متمانه
به‌ده‌ست بهێنێ، حكومه‌تێكی تری ئیئتلافی له‌سلێمانی دیمریل و ئه‌ربه‌كان و
ئه‌لب ئه‌رسه‌لان پێكهات، له 21ی ته‌موزی 1977.
به‌هۆی سیاسه‌تی حزبی كاری
نیشتمانی فاشی 12 ئه‌ندام په‌رله‌مانی حزبی عه‌داله ده‌ستیان
له‌كاركێشایه‌وه چونكه ئه‌و حكومه‌ته فشاری زۆری ده‌خسته سه‌ر كورد‌و
شیعه، بۆیه له 31ی كانونی یه‌كه‌می 1977 حكومه‌ته‌كه‌ی دیمریلیش شكستی هێنا،
ئه‌مجاره له سه‌ره‌تای ساڵی 1978 ئه‌جه‌وید له‌گه‌ڵ بێلایه‌نه‌كان حكومه‌تی
پێكهێنا، به‌ڵام پاش هه‌فته‌یه‌ك حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌جه‌وید ده‌ستیكرد به
كوشتن و گرتن، بۆیه له ساڵی 1979 ئه‌جه‌وید حكومه‌ته‌كه‌ی شكستی هێناو هه‌مان
ساڵ دیمرێل حكومه‌تێكی تری كه‌مینه‌ی پێكهێنا و خۆی به‌سه‌رۆكی حكومه‌تی
نائاسایی ناوبرد بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته گه‌وره‌ی وڵاتی گرتۆته‌وه،
له‌گه‌ڵ تۆركۆت ئۆزال تاڕاده‌یه‌ك توانیان وڵات له‌لێواری مه‌رگ ڕزگار
بكه‌ن.
سه‌رچاوه:
موقف التیار الاسلامی والتیار العلمانی فی تركیا من
القچیه الكردیه د.ولید رچوان- باحپ سیاسی خبیر بالشۆون التركیه
والكردیه
چاوه‌ڕوانی به‌شی سێیه‌م و كۆتایی بن...
_____________________
--- ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه چاپ بكه ---