به‌هۆی نه‌وشیروان مسته‌فا،
دۆسته‌كانی له‌ده‌ستدا
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود پشتی دوژمنی دوژمنه‌كه‌ی
گرت
راپۆرتی دلێر عه‌بدوڵڵا
كاكه حه‌مه مشتومڕی دروستكرد
محه‌مه‌دی
حاجی مه‌حمود كه به‌سه‌ركرده‌یه‌كی خاكی‌و یه‌كێك له‌هه‌ڵگیرسێنه‌ره
دیاره‌كانی شۆڕشی نوێی بزافی رزگاریخوازی گه‌لی كورد له‌كوردستانی باشوور
ناسراوه‌و له‌قۆناغه‌كانی پێش‌و دوای راپه‌ڕینیش جیاواز له‌سه‌ركرده‌كانی تر
ده‌ركه‌وتووه‌و ئه‌مه‌ش سروشتێكی جیاوازی پێبه‌خشیوه‌و لای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی
پێناسه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێت، هه‌ڵوێستی ئێستای له‌مه‌ڕ بارودۆخی سیاسی كوردستان
مشتوموڕێكی زۆری له‌نێو كۆمه‌ڵگادا دروستكردووه‌و زۆرێك له‌حزبه‌كانی
كوردستانیش سه‌رسامن به‌وه‌ی كه ناوبراو له‌قۆناغێكی وا هه‌ستیاردا هه‌ڵوێستی
پێچه‌وانه‌ی هه‌یه.
له‌پاش رووداوه‌كانی 17ی شوبات كه چه‌ندین قوربانی
لێكه‌وته‌وه، هه‌رێمی كوردستان چووه قۆناغێكی تره‌وه‌و هه‌ڵوێستی لایه‌نه
سیاسییه‌كانی كوردستان به‌ته‌واوی بۆ جه‌ماوه‌ر روونبووه‌وه‌و ده‌ركه‌وت كێ
له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌و كێ دژییه‌تی، به‌نمونه پێش ئه‌و به‌رواره كۆمه‌ڵێك
حزب به‌وێنه‌ی "بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، سۆسیالیست، زه‌حمه‌تكێشان‌و چه‌ندینی
تر" جگه‌له‌وه‌ی له‌حكومه‌ت به‌شداربوون هه‌ڵوێستیان روون نه‌بوو، به‌ڵام پاش
رووداوه‌كه ئه‌و په‌رده‌یه له‌نێوان جه‌ماوه‌رو حزبه‌كاندا
نه‌ما.
سۆسیالیست: دنیا وایه ده‌بێت وابین
ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی سه‌رسامی
زۆرێك له‌جه‌ماوه‌ری كوردستان‌و چه‌ند حزبێك‌و هه‌تا لایه‌نه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتیش، هه‌ڵوێستی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان‌و محه‌مه‌دی حاجی
مه‌حمودی سكرتێری بوو، كه له‌پێشتردا یه‌كێك بووه له‌و سه‌ركردانه‌ی
به‌ره‌خنه به‌رده‌وامه‌كانی جه‌ماوه‌ری توڕه‌ی كوردستانی خۆشحاڵ كردووه‌و
وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ داوا ره‌واكانی جه‌ماوه‌ر ناسراوه.
له‌وباره‌وه
عه‌بدوڵڵای حاجی مه‌حمود ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی
كوردستان به‌ڕێگای وت " كاروباری سیاسی له‌هه‌موو دنیادا وایه كه گۆڕانكاری
به‌سه‌ردا دێت".
كۆمه‌ڵ سه‌یری به‌كاكه حه‌مه دێت
به‌ڕای به‌پرسانی
حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن جیاوازی هه‌ڵوێستی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌م قۆناغه
هه‌ستیاره‌دا مایه‌ی سه‌رسامییه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌بدولستار مه‌جید
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌رێگا ده‌ڵێت "پێمان
سه‌یره كه له‌كاتێكدا هاوڵاتیانی كوردستان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان
ده‌كوژرێن‌و هێرش‌و په‌لامار ده‌درێن، كاكه حه‌مه بێهه‌ڵوێسته‌و خۆی
به‌دژایه‌تیكردنی ئۆپۆزسیۆنه‌وه سه‌رقاڵ كردووه".
ئه‌گه‌رچی خودی
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود هه‌ڵوێستی ئێستای به‌نه‌گۆڕو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك
ده‌زانێت، سه‌یری به‌و لایه‌ن‌و حزبانه دێت كه ره‌خنه له‌هه‌ڵوێستی
ده‌گرن‌و پێیوایه كاتێك ئه‌و ره‌خنه‌ی گرتووه زۆرێك له‌وانه‌ی ئێستا
بونه‌ته ئۆپۆزسیۆن هاوبه‌شی ئه‌و گه‌نده‌ڵی‌و ناعادله‌تییه‌ی حكومه‌ت بوون
كه تا ئێستا به‌رده‌وامه‌و پێشیوایه كێشه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن
له‌سه‌ر پۆست‌و پاره‌یه.
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و قسه‌یه‌ی محه‌مه‌دی حاجی
مه‌حمود، ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت
"گه‌ر كێشه‌ی ئێمه پۆست‌و پاره‌یه وه‌ك ئه‌وان به‌شداری حكومه‌تیان ده‌كرد،
ئه‌وان له‌به‌ر پۆست‌و پاره پشتیان له‌میله‌ت كردووه‌و جگه‌له‌وه‌ی
به‌شداری حكومه‌تن، به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه رووی له‌هه‌رێمی كوردستان
كردووه بێهه‌ڵوێستن".
به‌هۆی نه‌وشیروان مسته‌فا، دۆسته‌كانی
له‌ده‌ستدا
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودو حزبه‌كه‌ی كه پێشتر له‌به‌ره‌ی
ئۆپۆزسیۆندا بوون‌و له‌گه‌ڵ چوار حزبه‌كه "كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو و
زه‌حمه‌تكێشان" نه‌یاری حكومه‌ت بوون، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو و
له‌ده‌ره‌وه‌ی پێشبینییه‌كان چووه به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات‌و كه‌وته
دژایه‌تیكردنی ئۆپۆزسیۆن‌و هاوپه‌یمانانی، كه به‌ڕای زۆرێك له‌چاودێران،
جگه‌له‌چه‌ند هۆكارێك شه‌ڕی كۆنه قینی نێوان كاكه حه‌مه‌و نه‌وشیروان
مسته‌فای سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه هۆكاری سه‌ره‌كی بووه له‌پێچه‌وانه
بوونه‌وه‌ی ئه‌و هاوكێشه‌یه.
له‌مباره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌حزبی
سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌ڕێگای وت "كێشه‌ی كۆنی نێوان نه‌وشیروان
مسته‌فای سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود هۆكارێكی
سه‌ره‌كییه له‌هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی كاكه حه‌مه".
له‌سه‌رده‌می
خه‌باتی شاخداو له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕو ناكۆكی حزبه چه‌كداره‌كانی ئه‌وسای
كوردستانی باشوور، نه‌وشیروان مسته‌فای جێگری ئه‌وسای تاڵه‌بانی‌و سه‌رۆكی
ئێستای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودی ئه‌ندامی
سه‌ركردایه‌تی ئه‌وسای سۆسیالیست‌و سكرتێری ئێستای ئه‌و حزبه‌وه ده‌ستگیر
ده‌كرێت‌و بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانی ده‌كرێت، به‌ڵام به‌ناوبژیوانی حزبی شیوعی
ناوبراو هه‌ڵدێت‌و له‌وكاته‌وه تائێستا ناكۆكی له‌نێوان هه‌ردوو ناوبراودا
هه‌یه.
سۆسیالیست له‌حكومه‌ته‌وه گۆڕانكاری ده‌كات
له‌باره‌ی وته‌ی
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی سۆسیالیست، عه‌بدوڵڵای حاجی مه‌حمود به‌رێگای وت "نه‌خێر،
ئێمه ئه‌و چاكسازییه‌ی كه هه‌ر كه‌س تێڕوانێكی جیاوازی هه‌یه كه حزبه‌كان
به‌جیاو رێكخراوه سیاسییه‌كان به‌جیا، قه‌ناعه‌تمان وایه له‌ناو حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌توانین چاكسازی بكه‌ین‌و ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای
هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه ده‌خوازێت به‌و شێوه‌یه گۆڕانكاری بكه‌ین،
ده‌توانین گه‌شه به‌بنه‌مای ئابووری وڵات بده‌ین‌و ته‌بایی‌و یه‌كڕیزی
گه‌لی كوردستان بپارێزین‌و ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان
بگێڕینه‌وه".
كۆمه‌ڵ هۆكاری هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی سۆسیالیست
ده‌زانێت
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود كه پێشتر له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیری ئه‌میری
كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادینی ئه‌مینداری یه‌كگرتووی
ئیسلامی نه‌یاری حكومه‌ت بوون‌و هه‌میشه له‌لێدوان‌و وته‌كانیدا دژایه‌تی
حكومه‌تی هه‌رێم‌و ئه‌و سیستمه‌ی ده‌كرد كه له‌هه‌رێمدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت،
ئێستا له‌هاوپه‌یمانه‌كانی بووه‌ته دژ‌و دژایه‌تی ئه‌وان ده‌كات،
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ له‌و باره‌وه ده‌ڵێت "وه‌ك ئێمه
ئاگادار بین هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی سۆسیالیست له‌هاوپه‌یمانێتی ئێمه
په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئه‌وان مه‌رجیان به‌سه‌ر ئێمه‌وه دانا بۆ
ئه‌وه‌ی كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی تردا پێكه‌وه بین، به‌ڵام ئێمه راپرسیمان
له‌نێو خۆماندا ئه‌نجامداو ئه‌وه‌مان ره‌تكرده‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین خاڵی
سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌مان بوو، دووه‌میش مه‌سه‌له‌ی په‌رله‌مان‌و
به‌شداریكردنی حكومه‌ت بوو، بۆ نمونه ئێمه رامان گه‌یاند كه ئۆپۆزسیۆنین
پێشتریش یه‌كگرتوو و گۆڕان ئه‌وه‌یان راگه‌یاندبوو".
سۆسیالیست وه‌ڵامی
كۆمه‌ڵ ده‌داته‌وه
عه‌بدوڵڵای حاجی مه‌حمود پێیوایه ئۆپۆزسیۆن بوونیان
له‌پێشترداو هاوپه‌یمانیكردنیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو و نه‌یاریكردنی
ده‌سه‌ڵات له‌و كاته‌دا، بارودۆخی كوردستان خواستویه‌تی، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت "
نه‌خێر ئێمه خزمه‌تكردنه، تێڕوانینی سیاسییه، لێكدانه‌وه‌ی وه‌زعه‌كانه،
وه‌ك وتم له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مرۆدا واباشتره به‌و شێوه‌یه خزمه‌ت بكه‌ین‌و
پێشتریش وایده‌خواست".
یه‌كێتی‌و پارتی، سۆسیالیستیان به‌لارێدا
بردووه
به‌ڕای زۆرێك له‌چاودێران، به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و حزبه له‌پێشتردا
وایكردووه كه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ببه‌ستێت له‌كاتێكدا ئه‌و
حزبه هه‌میشه له‌به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بووه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا
توانیویه‌تی ره‌خنه له‌گه‌نده‌ڵی بگرێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا باسی
ده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێن پێشتر سۆسیالیست‌و سه‌ركرده‌كه‌ی له‌پێشه‌وه‌ی
ئه‌وانه‌دا بووه كه ره‌خنه‌ی له‌سیستمی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان
گرتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رێگا، هۆكارێكی سه‌ره‌كی له‌گۆڕانی هه‌ڵوێستی
سۆسیالیست‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فشاری ده‌سه‌ڵات‌و له‌خۆگرتنی
ئه‌و حزبه له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌و پارتییه‌وه، له‌وباره‌وه عه‌بدولستار
مه‌جید به‌رێگای وت "حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات وایان له‌سۆسیالیست كرد هه‌ڵوێستی
بگۆڕێت‌و به‌رامبه‌ر دژایه‌تیكردنی هاوڵاتیان بێده‌نگ بن‌و نوقه‌یان
لێنه‌یه‌ت، چونكه ئێمه له‌پێشتردا یه‌كێتی‌و پارتی پێشنیاری پێدانی
پاره‌یه‌كی زۆر‌و ئیمتیازاتی زۆریان پێدان له‌به‌رامبه‌ر وازهێنان له‌به‌ره‌ی
نه‌یاری‌و به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت".
له‌به‌رامبه‌ردا عه‌بدوڵڵای حاجی
مه‌حمود ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و به‌رێگای وت "حزبی سۆسیالیست هه‌ڵوێستی
نه‌گۆڕاوه‌و له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندایه‌و به‌پێی خواست‌و قۆناغه‌كان هه‌ڵوێستی
روونی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی له‌وباروه ده‌وترێت دووره
له‌راستییه‌وه".
سۆسیالیست خه‌می داهاتوویه‌تی
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و
به‌پێی رای چاودێرانی سیاسی، ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی كاكه حه‌مه ده‌ستی داوه‌تێ بۆ
مانه‌وه‌ی خۆی‌و حزبه‌كه‌ی‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییه‌تی، چونكه
سۆسیالیست كه حزبێكی بچوك‌و كه‌م جه‌ماوه‌ره، به‌و جۆره سیاسه‌ته نه‌بێت
له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌دا نامێنێته‌وه‌و توانای به‌شداریكردنی حكومه‌ت‌و
په‌رله‌مانی نابێت.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه كاكه حه‌مه له‌ئێستاوه
بناغه بۆ داهاتووی داده‌نێت‌و ده‌یه‌وێت به‌م هه‌ڵوێسته‌ی مانه‌وه‌ی خۆی
له‌په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت مسۆگه‌ر بكات، به‌جۆرێكی تر ده‌یه‌وێت له‌ئێستاوه
یه‌كێتی‌و پارتی ناچار بكات له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا كورسی په‌رله‌مانی
پێبدرێت‌و به‌شداری حكومه‌تی پێبكرێت، چونكه هیچ كات ئه‌و حزبه توانای
ئه‌وه‌ی نییه به‌ته‌نها كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی عێراقیش ئه‌وه‌ی سه‌لماندو هیچ نوێنه‌رێكی نه‌یتوانی متمانه‌ی
جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌ر له‌و رووانگه‌یه‌شه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنی
رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو كرد،
چونكه به‌شداریكردنی به‌ته‌نها بێبه‌شیده‌كرد له‌په‌رله‌مان‌و
به‌شداریكردنی حكومه‌ت.
له‌گۆڤاری رێگا بڵاوبووه‌ته‌وه
_____________________
--- ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه چاپ بكه ---