له ئه‌تاتورك تا ئه‌ردۆگان:
هه‌ڵوێستی
ئاراسته‌ی ئیسلامی و عه‌لمانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد له‌توركیا
به‌شی
یه‌كه‌م (1918-1930)
ئا: سۆران عومه‌ر
ده‌ستپێكی بزوتنه‌وه‌ی كوردیی له‌باكوری
كوردستان
له‌كاتی ڕوخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، كورد یه‌كێك بوو له‌نه‌ته‌وه
جیاوازه‌كانی تورك كه‌له‌پێناو مافه‌كانیدا خه‌باتی ده‌كرد، له‌و قۆناغه‌دا
(ڕاپه‌ڕینی كوردستان) وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی كوردانه نوێنه‌رایه‌تی بزاڤی
كوردیی له‌باكور ده‌كردو ڕاسته‌وخۆ دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له‌ساڵی 1918
سه‌ریهه‌ڵدابوو.
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌ڵوێستی میانڕه‌وانه‌ی هه‌بوو،
له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حزبی (حوڕیه‌و ئیئتیلاف) ڕێكه‌وتنی ئه‌نجام دابوو تاكو
له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا حوكمی زاتی بدرێت به‌كورد.
سه‌ركرده‌كانی
ئه‌م بزافه كوردییه دژی ئه‌وه بوون شۆڕشی چه‌كداری به‌رامبه‌ر تورك ئه‌نجام
بدرێ، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ كه ساڵی 1919 ئه‌نجام درا گه‌نجه‌كانی ئه‌م
بزوتنه‌وه كوردانه كه بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانیه‌كان سه‌رپه‌رشتییان ده‌كردن
داوای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی‌یان به‌رز كرده‌وه‌و داوای
ده‌ركردنی هه‌موو هێزه‌كانی توركیان ده‌كرد، به‌ڵام (سه‌عید عه‌بدولقادر) كه
سه‌رۆكایه‌تی بزافه كوردییه‌كه‌ی ده‌كرد دژی ئه‌م بڕیاره‌ی گه‌نجه‌كان
وه‌ستایه‌وه، ئه‌وكاته گه‌نجه‌كانی هاندا بچنه‌وه ناوچه كوردییه‌كان و
شۆڕش و خه‌بات ده‌ست پێبكه‌ن دژی دروست بوونی حكومه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ
ئه‌رمه‌نیه‌كان، ئه‌وكاته سوڵتان به‌ڵێنیدا كه به‌شی كورده‌كان له‌حوكمی
زاتی بدات.
پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی نوێی كوردان
دامه‌زرا به‌ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی به‌عسی كوردی) كادێره دیاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی
(هێڤی) به‌شێكی زۆری ئه‌م ڕێكخراوه نوێیه‌یان پێكده‌هێنا، بنكه‌ی سه‌ره‌كییان
له ئه‌سته‌نبوڵ بوو، لقیان له‌دیاربه‌كرو به‌تلیس و خه‌ربوت هه‌بوو. ئه‌مان
داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان ده‌كرد به‌چاودێری و پارێزگاری بیانیی.
ئه‌وه‌بوو له (په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر) جه‌نه‌راڵ (شه‌ری پاشا) نوێنه‌رایه‌تی
كوردی كرد.
دۆستایه‌تی مسته‌فا كه‌مال له‌گه‌ڵ كورد
له‌ده‌ستپێكی جه‌نگی
ڕزگاریدا كه سه‌ره‌تا به كۆنگره‌ی ئه‌رزڕوم له ساڵی 1919 ده‌ستی پێكرد مسته‌فا
كه‌مال جه‌نگی به‌رامبه‌ر یۆنانیه‌كان و فه‌ڕه‌نسی و ئینگلیزی و ئیتاڵیه‌كان
ئه‌نجامدا، له‌وكاته‌دا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی ده‌دا له‌گه‌ڵ كورد
په‌یوه‌ندییه‌كانی باش بێت، ته‌نانه‌ت له‌وكاته‌دا ڕێزی زۆری بۆ به‌ها
ئیسلامیه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سوڵتان هه‌بوو، جلی كورد پۆشی، ده‌ستی
پیاوانی ئاینی ماچ ده‌كرد، نامه‌ی بۆ سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تییه كورده‌كان
ده‌ناردو داوای لێده‌كرد وه‌ك كورد‌و تورك دژ به دوژمنێكی هاوبه‌ش
بجه‌نگن.
ئه‌وه‌بوو له كۆنگره‌ی ئه‌رزڕوم سه‌ركرده كورده‌كان به‌شدارییان
كرد‌و بڕیاری هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نوێی تورك ده‌ركرد،
ئه‌مه‌ش له‌به‌رامبه‌ر پێدانی حوكمی زاتیدا بوو بۆ كورد، ئه‌گه‌ر سوڵتانیش
ئه‌مه‌ی ڕه‌د كرده‌وه ئه‌وا كۆنگره داوا ده‌كات شۆڕش دژی سوڵتانی عوسمانی
ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌ر له‌و كۆنگره‌دا سه‌ركرده به‌شداربووه‌كانی كورد
باوه‌ڕیان به‌وه هێنا كه تورك ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆخۆی دروست بكات،
به‌مه‌رجی حوكمی زاتی بۆ كورد به‌ڕه‌وا ببینێ.
له‌به‌یانی كۆتایی كۆنگره‌دا
كه له 10-23ی ته‌موزی 1919ی خایاند بڕیاردرا: ئه‌رزڕوم و دیاربه‌كرو خه‌ربوت و وان و
به‌دلیس به‌شێك نین له ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی. له‌وكاته‌دا مسته‌فا كه‌مال
گرنگی به‌وه ده‌دا كه ئیسلام له‌ژێر یه‌ك به‌یداخدا كورد‌و توركی
كۆكردۆته‌وه!
سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی چه‌كداریی كورد دژ به تورك
دۆستایه‌تی
كورد‌و تورك به‌ڕێبه‌رایه‌تی كه‌مال ئه‌تاتورك زۆری نه‌خایاند، پاش كۆتایی هاتنی
كۆنگره‌ی ئه‌رزڕوم ئینگلیز ده‌وری زۆری بینی له‌وه‌دا كه كورد هان بدات له
بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی تورك كه كه‌مال ئه‌تاتورك سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد،
یه‌كه‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد به‌رامبه‌ر مسته‌فا كه‌مال
ئه‌وه‌بوو كه‌له ساڵی 1919 پاش هه‌ره‌سهێنانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌شاری
مه‌لاتیه‌ی نویك له سیواس ڕویدا، كه‌تێیدا زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی
كوردستان و ئه‌فسه‌رێكی به‌ریتانی به‌ناوی (نوئیل) به‌پله‌ی ڕائید تێیدا به‌شدار
بوو، له‌نامه‌یه‌كی نهێنیدا كه نوئیل بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی
نوسیوه‌و ئاشكرا بووه تێیدا نوسیویه‌تی ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه له‌هاندانی
كورده‌كان بۆ دژایه‌تی كردنی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی توركه.
پاش ئه‌وه
نوئیل له‌گه‌ڵ كورده‌كان چوه مه‌لاتیه‌و له‌وێ به‌شداری كۆنگره‌یه‌كی كرد
كه‌له‌گوندی شێرۆ ئه‌نجام دراو تێیدا خه‌لیل ڕه‌حیم به‌گ كرایه حاكمی
كوردستان، پاش ئه‌مه شۆڕشێكی سه‌رنه‌كه‌وتوو دژ به تورك به‌پلانی نوئیل
سه‌ریهه‌ڵدا.
له‌ساڵی 1920 بۆ جاری دووه‌م شۆڕشێكی تر به‌سه‌رۆكایه‌تی (عه‌قید
خالید به‌گ)ی كورد سه‌ریهه‌ڵدا، له‌م شۆڕشه‌دا ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕاپه‌ڕینی
كوردستان ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو، ناوچه‌كانی ده‌رسیم و تونجلی گرته‌وه، پاش
ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی ئیلیجه سه‌ربه‌قه‌ازی كه‌نغال كۆبونه‌وه سوێندیان
خوار كه‌له‌پێناو دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردیدا بجه‌نگن، ده‌ستیان
به كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك كرد‌و كۆمه‌ڵه‌ی ڕاپه‌ڕینی كوردستان توانی ببێت
به‌خاوه‌نی (45) هه‌زار چه‌كدار.
پاش ئه‌مه شه‌ڕی چه‌كداری له‌نێوان كورد‌و
تورك هه‌ڵگیرسا، وه‌ك سه‌رچاوه فه‌ڕه‌نسیه‌كان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، یاوانی
سیخوڕی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی ئینگلیز له‌شاره‌كانی ده‌رسیم و مه‌لاتیه‌و
سیواس ڕۆڵی زۆریان هه‌بوو له‌هاندانی كورده‌كان دژ به‌تورك.
به‌ڵام داگیركردنی
ناوچه‌ی ئه‌زمیر له‌لایه‌ن یۆنانیه‌كان و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ
له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نسیه‌كانه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی
زۆری كورده‌كان له‌ژێر به‌یداخه ئیسلامیانه‌كه‌ی ئه‌تاتوركدا پێكه‌وه دژی
دوژمن بجه‌نگن له‌سه‌ر داگیركردنی خاكه‌كه‌یان، لێره‌وه مسته‌فا كه‌مال
توانی كورده‌كان له‌خۆی نزیك بكاته‌وه‌و له‌و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیه‌ی كه‌له
ئه‌سته‌نبوڵ دروستكرا كورد 72 ئه‌ندامی تێیدا هه‌بوو! له‌و ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانییه كاتێك حسێن عه‌ونی هه‌ستاو قسه‌ی كرد وتی له‌سه‌ر ئه‌م
مینه‌سه‌یه ته‌نها نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و تورك مافی قسه‌كردنیان هه‌یه، هه‌موو
ئه‌نجومه‌نه‌كه چه‌پڵه‌یان بۆ لێدا.
ساڵی 1922 كێشه‌ی تورك و به‌یتانیه‌كان
له‌سه‌ر ولایه‌تی موسڵ هاته‌پێشه‌وه، له‌وكاته‌دا كورد بوو به‌قوربانی ئه‌و
ناكۆكییه ئیقلیمی و ناوچه‌ییانه، وه‌ك مسته‌فا كه‌مال له‌گه‌ڵ سه‌فیری ڕوسیا
دانی به‌وه‌دا نا كه هاوكاری كورده‌كانی عێراقی به‌چه‌ك كردووه دژی
ئینگلیز.
ده‌ركه‌وتنی ئایدۆلۆجیای كه‌مالیی
له‌كۆنگره‌ی حزبی گه‌لی كۆماریی
كه‌له‌ساڵی 1931 ئه‌نجامدرا، مسته‌فا كه‌مال ئایدۆلۆجیای كه‌مالیی خۆی ئاشكراكرد
كه‌له‌بنچینه‌دا له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما دامه‌زراوه، نه‌ته‌وه‌یی، كۆماریی،
نه‌زعه‌ی شه‌عبی، عه‌لمانیه‌ت، ته‌ده‌خولی ده‌وڵه‌ت و شۆڕش، مسته‌فا كه‌مال
له ساڵی 1937 به‌ته‌واوی ئایدۆلۆجیای كه‌مالیی برده نێو ده‌ستوری
توركیا.
ناوبراو له 28ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1923 له‌گه‌ڵ عیسمه‌ت ئینونو،
ته‌عدیلی ده‌ستوری توركیای پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرد كه‌تێیدا توركیا له‌ماده‌ی
یه‌كه‌مدا گۆڕا به ده‌وڵه‌تێكی كۆماریی، له‌ماده‌ی دووه‌م هه‌موو كاروباری
ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی خسته ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی كۆمار،
له‌ماده‌ی سێیه‌م چاودێری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی گه‌وره‌شی خسته ژێر كۆنترۆڵی
سه‌رۆك كۆمار، له‌ماده‌ی چواره‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریشی گه‌ڕانده‌وه
بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی گه‌وره به‌هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیه‌وه، سه‌رۆك
كۆماریش له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی دیاریده‌كرێ بۆ هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك
كۆماریشی به سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت دانا، ئه‌گه‌ر پێویست بوو سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانیش ده‌كات، پاش ئه‌م
ته‌عدیلاتانه مسته‌فا كه‌مال به‌سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڵبژێردرا، ئه‌ویش
لای خۆیه‌وه عیسمه‌ت ئینونوی ته‌كلیف كرد به‌دامه‌زراندنی یه‌كه‌م حكومه‌تی
توركیا‌و 29ی تشرینی یه‌كه‌م كرایه ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی توركیا.
دوژمنایه‌تی
مسته‌فا كه‌مال بۆ ئیسلام
خه‌ونی كه‌مال ئه‌تاتورك دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی
سه‌رمایه‌داری بوو به‌لایه‌نگری داگیركاران، كۆمارێكی عه‌لمانی پێكهێنا، خۆی و
هاوڕێكه‌ی له 1923 تاكو 1950 ئه‌م حوكمه‌یان پیاده‌كرد، له 3ی ئازاری 1924 نزیكه‌ی 50
ئه‌ندام په‌رله‌مانی لایه‌نگری مسته‌فا كه‌مال پرۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد
كه‌تێیدا خیلافه‌تیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و قه‌ده‌غه‌یان كرد خه‌لیفه‌و
كه‌سوكاره‌كه‌ی مافی ژیانیان هه‌بێت له‌كۆماری توركیا و له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژدا
ناچاریان كردن به‌وه‌ی توركیا جێبهێڵن و ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركییان لێ
سه‌ندنه‌وه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی نه‌گوازراوه‌یان له‌توركیا ده‌ستی
به‌سه‌ردا گیراو ئه‌و موڵكانه‌ی به‌ناویانه‌وه بوو وه‌ك موڵكی سوڵتان
ناچاركران به‌وه‌ی تاپۆی بكه‌ن له‌سه‌ر گه‌ل.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌دا كه
بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خیلافه‌ت درا، بڕیاریش درا به
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌ریعه‌و ئه‌وقاف، بڕیاردرا
به‌دامه‌زراندنی به‌رپرسی كاروباری ئاینی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه
ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیاری كرد، ئه‌م دامه‌زراوه‌ی كاروباری ئاینیه
ڕاسته‌وخۆ خرایه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌موو مزگه‌وت و شوێنه
ئاینیه‌كان خرایه سه‌ر ئه‌م دامه‌زراوه، ئه‌مانیش له‌دامه‌زراندنی مه‌لا
قورئان خوێن بۆ مزگه‌وته‌كان ده‌بوو بگه‌ڕانایه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران، به‌رپرسی كاروباری ئاینی كرایه مه‌رجه‌عی دینی و موفتی وڵات، دادگای
شه‌رعی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، حوكمی شه‌رعی به‌ته‌واوی لادرا له‌دادگاكاندا،
هه‌موو ڕێبازه سۆفیه‌كان و ته‌كیه‌كانیان له 25ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1925
ئیلغا كرایه‌وه، به‌تایبه‌ت كاتێك زانی شێخ سه‌عیدی پیران پیاوێكی ئاینیه‌و
په‌یڕه‌وی له ڕێبازی نه‌قشبه‌ندی ده‌كاتـ ته‌نانه‌ت پیاوانی ئاینی
سنورداركرد، جلوبه‌رگی مامۆستای ئاینی دیاریكرد به عه‌مامه‌ی سپی و جبه‌ی ڕه‌ش،
ڕۆژمێری ڕۆژئاوای دانا‌و یاسای مه‌ده‌نی سویسری ڕاگه‌یاندو پاشان پیتی لاتینی دانا
بۆ نوسین له‌بری ڕێنوسی عه‌ره‌بی، هه‌موو قوتابخانه ئاینیه‌كان و كۆمه‌ڵه
دینیه‌كانی داخست، هه‌موو ڕه‌مزو ئاماژه ئیسلامیه‌كانی كرد به ڕه‌مزی
مه‌سیحی و ئه‌وروپی، ڕۆژی هه‌ینی وه‌ك پشوی مسوڵمانان لابرد بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی
مه‌سیحیه‌كان، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قورئانی له یاسا‌و ده‌ستور مه‌نع كرد‌و
یاسای مه‌ده‌نی سویسری كرده به‌دلیل.
دوژمنایه‌تی مسته‌فا كه‌مال
به‌رامبه‌ر به‌كورد
له‌گه‌ڵ دوژمنایه‌تی مسته‌فا كه‌مال به‌رامبه‌ر
به‌ئیسلام، هاوكات به‌رامبه‌ر به‌كوردیش ئه‌و دوژمنایه‌تیه‌ی ده‌ست پێكرد،
نوسه‌ری كورد (مو‌سا عه‌نته‌ر) به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژویی ئاشكرا ده‌كات كه
تێیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه مسته‌فا كه‌مال له 16/17ی كانونی دووه‌می ساڵی 1923 پێش
ڕاگه‌یاندنی كۆماری توركیا دانی به‌وه‌دا نابوو كه حوكمی زاتی به‌كورد ده‌دات،
به‌ڵام له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا له‌شاری ئه‌زمیت كه به‌بۆنه‌ی ڕۆژی
ئازادكردنی ئه‌و شاره‌وه قسه‌ی كردووه له‌وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نوسێكدا
كه ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد پرسیاری لێكردووه، له‌وه‌ڵامدا مسته‌فا
كه‌مال وتویه‌تی "مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ئێمه مه‌پرسه چونكه ئێمه توركین،
ئه‌و كێشه‌یه زیان به به‌رژه‌وه‌ندیمان ده‌گه‌یه‌نێت.
تۆفیق ڕه‌شید
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ساڵی 1926 به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیای
وتووه سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه بچوكه‌كانی توركیا مه‌حاڵه به‌وێنه‌ی كورد!
ئاستی ڕۆشنبیریان زۆر لاوازه، عه‌قڵیه‌تیان زۆر دواكه‌وتووه، وه‌ك
هنوده‌كانی ئه‌مریكا! پێویسته بونیان نه‌مێنێ! ئه‌وه‌بوو له‌ڕێگه‌ی
(په‌یمانگه‌ی مێژویی توركیا) كه له‌ساڵانی سی له‌لایه‌ن مسته‌فا كه‌ماله‌وه
دروستكرا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كورد بونی نیه! ئه‌وه‌ی هه‌یه توركه،
ئه‌سڵیان تۆرانیه، ماوه‌ی 5 هه‌زار ساڵه له‌ئاسیای ناوه‌ڕاستدا ده‌ژین،
به‌زمانێك قسه ده‌كه‌ن كه‌تێكه‌ڵه له فارسی و عه‌ره‌بی و توركی و
ئه‌رمه‌نی و له‌ناوچه شاخاویه‌كاندا ژیاون!
بارودۆخی كورد له‌كاتی شۆڕشی
شێخ سه‌عیدی پیران
یه‌كه‌م شۆڕشی كوردی كه پاش ڕاگه‌یاندنی كۆماری توركیا
به‌رپاكرا شۆڕِشی ساڵی 1925ی شێخ شه‌عیدی پیران بوو كه تێیدا جیهاد دژ به حكومه‌تی
توركیای كافر ڕاگه‌ێنرا، پاش دروست كردنی حكومه‌تی كۆماری توركیا له 4ی ئازاری 1925
بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ ئه‌حكامی عورفی له‌سه‌ر وڵات ڕاگه‌ێنرا، حكومه‌ت له‌وكاته‌دا
ده‌سه‌ڵاتێكی تایبه‌تی پێدار بۆ سه‌ركوتكردنی شۆڕش و جوڵانه‌وه‌ی كوردیی، وه‌ك
مسته‌فا كه‌مال له‌یه‌كێك له‌وتاره‌كانیدا له‌نێو په‌رله‌مانی توركی وتی :
ماوه‌یه‌كه ئینگلیز سود له‌كورد ده‌بینێ دژ به‌تورك هانی ده‌دات، له‌كاتی
جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا سیخوڕێكی وه‌ك (لۆرانس نوئیل)ی نارده توركیا بۆ
ئه‌وه‌ی كورده‌كان هان بدات بۆ شه‌ڕ به‌رامبه‌ر به تورك.
له 4ی شوباتی 1925
یه‌كه‌م پێكدادان له‌نێوان جه‌نده‌رمه‌ی تورك و هێزی شێخ سه‌عیدی پیران
له‌گوندی پیران ڕویدا، پاش ئه‌وه شۆڕش سێ به‌شی خاكی توركیای گرته‌وه،
ڕۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌نی له‌وكاته‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه
چه‌كداره‌كانی شێخ سه‌عیدی پیران به 25 هه‌زار چه‌كدار ده‌خه‌مڵێنرا، شێخ
ده‌ستیگرت به‌سه‌ر زۆر ناوچه‌دا، چه‌ندینی له‌تورك به‌دیل گرت، حكومه‌تی
توركیا دادگای سه‌ربه‌خۆیی دانا‌و سزای سێداره‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ركرد
كه‌چه‌كیان دژی حكومه‌ت هه‌ڵگرتووه، به 35 هه‌زار سه‌ربازه‌وه په‌لاماری
ناوچه كوردییه‌كانیدا، پاش ئه‌وه‌ی له‌گرتنی دیاربه‌كردا 150 كوژراویدا شێخ
سه‌عید نه‌یتوانی دیاربه‌كر بگرێت، له كۆتاییه‌كانی نیسانی 1925 حكومه‌تی توركی
بڵاویكرده‌وه هه‌ركه‌س شێخ سه‌عیدی پیران بگرێ 1000 لیره‌ی ئاڵتونی
پێده‌به‌خشرێ! وه 700 لیره‌ش دیاری پێده‌درێ ئه‌گه‌ر به زیندویی بیگرێ،
له‌وكاته‌دا فه‌ڕه‌نسا هاوكاری توركیای كرد بۆ به‌كارهێنانی هێڵی ئاسنینی سوریا
تاكو 25 هه‌زار سه‌رباز بگوازێته‌وه بۆ سنوری سوریا بۆ ده‌ستگیركردنی شێخ
سه‌عیدی پیران و هاوه‌ڵه‌كانی، له‌وكاته‌دا فه‌ڕه‌نسا سوریای داگیركردبوو، شێخ
و خاوه‌ڵه‌كانی كه‌مترین ناوچه‌و دێهاتیان به‌ده‌سته‌وه‌مابوو هه‌موو
كوردستان كه‌وتبووه ده‌ست توركیا، له‌گوندی (داره‌خانی) شێخ سه‌رپه‌رشتی
قورسترین شه‌ڕی كرد له‌گه‌ڵ توركه‌كان كه‌ماوه‌ی 5 كاتژمێری خایاند، كاتێك شێخ
له‌ڕێگه‌ی پردێكه‌وه ده‌یویست بگاته خاكی ئێران له‌گه‌ڵ 9 له‌سه‌رۆك
عه‌شیره‌ته كورده‌كان و 25 چه‌كداره‌وه له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه ده‌ستگیر
كران! پاش گواستنه‌وه‌ی شێخ سه‌عید بۆ دیاربه‌كر حكومه‌تی توركیا بڵاویكرده‌وه
كه شۆڕش كۆتایی هات!
له27ی ئایاری 1925 له‌دیاربه‌كر حه‌وت له‌سه‌ركرده
دیاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌سێداره‌دران له‌وانه (د.فواد،
پارێزه‌ر كه‌مال فه‌وزی، شێخ عه‌بدولقادر نه‌هری) شێخ سه‌عید و 9 له‌سه‌رۆك
عه‌شیره‌ته كورده‌كان و 40 له چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كان له‌لایه‌ن
دادگای سه‌ربه‌خۆیی دیاربه‌كره‌وه دادگایی كران و له 28ی ئایاری 1925 به‌شه‌و
له‌ساحه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی دیاربه‌كر له‌سێداره دران، كاتێك په‌تی
سێداره‌یان خسته ملی شێخ سه‌عید پێكه‌نی و ته‌ماشایه‌كی دادوره‌ره‌كه‌ی كرد‌و
وتی "ئاواتی خێرت بۆ ده‌خوازم، به‌ڵام نیوه‌ی حسابه‌كه‌مان له‌گه‌ڵت ماوه بۆ
قیامه‌ت!"
شۆڕشی چیای ئارارات 1927-1930
پاش دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ
سه‌عیدی پیران سه‌دان و هه‌زاران گوندی كوردنشین له‌لایه‌ن سوپای توركه‌وه
وێران كرا، هه‌موو خه‌ونێكی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن كه‌مال
ئه‌تاتوركه‌وه له‌گۆڕنرا، پاش ئه‌وه له ساڵی 1927 له‌پاریس كوردانی باكورو
چه‌ند سه‌ركرده‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك كۆنگره‌ی نیتشمانییان سازكرد كه‌ماوه‌ی
مانگ و نیوێكی خایاند، بڕیاریاندا هه‌رچی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوی كوردی هه‌یه
له‌ناو وڵات هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و بڕیاری شۆڕش بده‌ن تاكو دواین سه‌ربازی تورك
له‌كوردستان وه‌ده‌رده‌نێن، سه‌ركرده‌یه‌كی گشتی شۆڕ‌شیان ده‌ستنیشان كرد،
په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ وئێران به‌ست، په‌یوه‌ندی برایانه‌یان
له‌گه‌ڵ ئێراق و سوریا گرێدا، له 5ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1927 (كۆمه‌ڵی
خۆییبون)یان ڕاگه‌یاند و ئیحسان نوری پاشایان وه‌ك سه‌رۆكی گشتی ده‌ستنیشان كرد‌و
له 28ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان ڕاگه‌یاند وه‌ك
له‌ڕێكه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر هاتبوو، ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر چیای ئاگری داخ
له‌سه‌ر زنجیره چیای ئارارات هه‌ڵكرد.
پاش ئه‌وه چیای ئارارات بووه
ناوه‌ندی ئه‌م شۆڕشه، حكومه‌تی كه‌مالی نه‌یتوانی كۆتایی پێ بهێنێ بۆیه
له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه هه‌وڵی لێكنزیك بونه‌وه‌یدا، توركیا داوایكرد كۆتایی
به‌شۆڕش بهێنن و پۆستی باڵای حكومه‌تیان پێده‌درێ، به‌ڵام كورده‌كان ئه‌مه‌یان
ڕه‌دكرده‌وه، سوربون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته توركیا دان به‌بونی كوردا بنێ
وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌ڵام توركیا ئه‌مه‌ی نه‌كرد.
له‌ساڵی 1930
ئیحسان پاشا وتارێكی له ڕۆژنامه‌ی (ئاغری) بڵاوكرده‌وه تێیدا داوای كردبوو
كورده‌كان هاوكاری شۆڕشگێڕانی كورد بكه‌ن به‌چه‌ك، بانگه‌واز بڵاوكرایه‌وه بۆ
كوردانی هه‌ر چوار پارچه كه ئێوه نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربه‌خۆن
چیتر ڕازی مه‌بن وه‌ك به‌نده له‌وڵاته‌كانتاندا بژین و ژێرده‌سته‌ی تورك بن،
كاتی ئه‌وه هاتووه به‌سه‌ربه‌خۆیی بژین، شۆڕش ده‌ستی پێكرده‌وه‌و حكومه‌تی
توركیاش ده‌ستیكرد به‌دانانی خزمه‌تی سه‌ربازی بۆ لاوازكردنی شۆڕش، تورك 60
هه‌زار سه‌ربازی نارده ناوچه‌كه به‌ڵام نه‌یتوانی كۆتایی به‌و شۆڕشه بهێنێ،
پاش ئه‌وه‌ی به‌هێزی ئاسمانی به‌ره‌نگاری شۆڕشگێڕه كورده‌كان بونه‌وه‌و
له‌پشته‌وه به‌سنوری ئێران‌دا هێزی تورك برایه سه‌ریان فه‌ڕه‌نسا هاوكاری
ئێرانی كرد دژ به‌كورد، ڕوسیا له‌ترسی هاوپه‌یمانی كورد‌و ئه‌رمه‌ن پشتیوانی
توركی كرد‌و هه‌ره‌سیان به‌و شۆڕشه‌ش هێناو به‌پێی ئاماره‌كانی توركیا 3 هه‌زار
چه‌كداری كورد كوژرا ته‌نها له‌شه‌ڕی دۆڵی زیلان سه‌ری 1550 كوردیان بڕی،
له‌ناوچه‌ی ئه‌رجه‌ش 200 دێهاتیان سوتاند، پاشماوه‌ی شۆڕشگێڕه كورده‌كان به‌بێ
هاوكاری مانه‌وه‌و ماوه‌ی 2 ساڵ له‌ده‌ریاچه‌ی وان ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا،
جارێكی تر شه‌ڕ هه‌ڵگیرسایه‌وه سوپای تورك شكا، نیو ملیۆن كورد له‌دێهاته‌كانی
هه‌ڵكه‌نرا، له‌وكاته‌دا كه‌هه‌موو ڕۆژنامه‌كانی توركیا ده‌یانوسی (خه‌ونی
كوردستانی ئازاد له‌گۆڕنرا) وه‌زیری دادی توركیا له16/9/1930 له‌ڕۆژنامه‌ی میلیه‌ت
وتی "ئێمه له‌وڵاتێكدا ده‌ژین كه‌له‌هه‌موو دونیا زیاتر ئازادی تێدایه،
له‌وڵاتێدا ده‌ژین كه‌ناوی توركیایه... بۆ جگه له‌توركی ئه‌سڵی كه‌س بۆی نیه
حوكمی تێدا بكات..!"
له‌وكاته‌داو له 10ی ئابی 1930 ڕۆژنامه‌ی حاكمیه‌تی میله‌ت
نوسی "كه‌س گومانی نه‌بێت له‌وه‌ی كه وشه‌ی (سه‌ربه‌خۆیی كوردستان)
پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی وه‌حشیگه‌ریانه‌یه، گه‌لێك داوای ده‌كات كه هه‌موو
فه‌رهه‌نگه‌كه‌یان له 1000 وشه تێناپه‌ڕێ، ئه‌و ناوچه‌شی كه بۆ حوكمی خۆیی
ئه‌مانه باشه ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقاو بیابانه‌كانه، كه‌ته‌نها هاوشێوه‌كانی
ئینسان واته مه‌یمونی تێدا ده‌ژی!!
سه‌رچاوه:
موقف التیار الاسلامی
والتیار العلمانی فی تركیا من القچیه الكردیه د.ولید رچوان- باحپ سیاسی خبیر
بالشۆون التركیه والكردیه
چاوه‌ڕوانی به‌شی دووه‌م بن...
_____________________
--- ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه چاپ بكه ---