ئه‌رێ گه‌لۆ له‌وه كاره‌ساتتر
هه‌یه، هه‌ر رۆژه‌ی وه‌ك مونجه‌زاتی سه‌وره ئامارێكمان ده‌ده‌نێ له‌سه‌ر
ژماره‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌ی له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو له‌م كوردستانه
ئاواكراوه، كه‌چی له‌ملاوه (زۆربه‌ی) منداڵی به‌رپرسانی ئه‌م حكومه‌ته به
وه‌زیرو گزیره‌وه، پارله‌مانتارو مودیر عامه‌كانه‌وه، خه‌بیری خوێنه‌وارو
نه‌خوێنه‌واره‌وه، حیزبی‌و سه‌ركرده‌وه، له‌و قوتابخانه حكومییانه
ناخوێنن، له جیاتی خوێندن به زمانی دایك منداڵانیان به توركی‌و ئینگلیزی له
قوتابخانه‌ی زۆر زۆر تایبه‌تی ده‌خوێنن. ئه‌رێ له‌مه سوكایه‌تی زیاتر هه‌یه
به زمانی دایك‌و سیسته‌می خوێندنی گشتی، راسته ده‌ڵێن سه‌رمایه‌داران زمانیان
گیرفانیانه، وڵاتیان كارگاو پرۆژه‌و كارخانه‌كانیانه، نیشتمانیه‌تیان
قازانجیانه.
= له نیوه‌ڕۆیه‌كی گه‌رمای مانگی یۆنی شاری هه‌ولێری ئه‌مساڵدا،
به دوای كۆنه موبه‌ریده‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕام تا بیكڕم بۆ ئه‌وه‌ی خۆمانی
له‌به‌رده‌م فێنك بكه‌ینه‌وه، له ناكاودا پیاوێك روو له عاره‌بانه‌یه‌ك
هاواری ده‌كرد: ئێستا رایگره هه‌فته‌یه‌ك دیكه با كۆبونه‌وه 5 قۆڵییه‌كه
بكرێت‌و بمانفرۆشن ئیتر عاره‌بانه‌ش نا‌توانیت رابگریت قه‌له‌نده‌ر خۆت، ئه‌وجا
چاومان ده‌ره‌كه‌ن، كه شه‌ڕه‌كه‌ن په‌لاماری جه‌ماوه‌ره ده‌درێت، كه
رێكیش ده‌كه‌ون هێرش بۆ سه‌ر ژیانمان ده‌ست پێده‌كرێت، له‌م كوردستانه سیاسه‌ت
بووه به دوژمنی ژیان له ئاشتی‌و شه‌ڕدا.
- به‌ڕێز ئه‌بوبه‌كر عه‌لی كۆنه
وه‌زیرو سیاسه‌تمه‌داری یه‌كگرتووی ئیسلامی له كوردستان، له سمیناری نێوان
ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆنی حیزبی ناو پارله‌مان له میوانخانه‌ی چوارچرا له شاری
هه‌ولێر، به پێچه‌وانه‌ی پارته‌كه‌ی كه هه‌میشه له به‌رامبه‌ر ده‌نگی
گڕی ده‌سه‌ڵاتداران فره نه‌رمی نواندووه، كه‌چی به‌ڕێزی له كۆڕ‌و سمینار‌و
چاوپێكه‌وتنه‌كان ده‌ڵێی هه‌واڵی رزگاركردنی شار‌و شارۆچكه‌كانمان له
سه‌رده‌می شۆڕشدا بۆ ده‌خوێنێته‌وه‌و كڵاوقاسمی له پارتی‌و یه‌كێتی گرتووه‌و
هه‌ولێری له ده‌ست هۆلاكۆ رزگار كردووه، له25ی شوبات پێش جه‌ماوه‌ری پیره
هه‌ولێر كه‌وتووه، ئاگای له‌وه نییه ئه‌و كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌ی هه‌ولێری به
چه‌ند كاتژمێرێك له به‌عس رزگار كرد وا ناهێڵن هه‌ر بێته شاره‌وه، ئه‌گه‌ر
به‌ڕێزیشت قچۆكه‌یه‌ك مه‌ترسیت له‌سه‌ر په‌زه‌كان هه‌بوایا له دێگه‌ڵه
به بێ ده‌نگی ده‌نێردرایته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئیحراجی بكات له
وه‌ڵامی پرسیارێكدا وتی: ئێمه 3 لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن په‌شیمان نین له‌وه‌ی
یه‌كه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌كان واتا 17ی شوبات په‌لاماری باره‌گاكانی پارتیمان
له سلێمانی شه‌رمه‌زار كرد‌و به ئاژاوه‌مان دایه قه‌ڵه‌م. كاكم ئاگای له‌وه
نییه ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی 17ی شوبات نه‌بوایه قه‌ت ئه‌و جورئه‌ته‌ی
ناكرد له به‌ر ده‌ركی سه‌را بنه‌ڕێنێت‌و خاڵ له‌سه‌ر یه‌كێتی‌و پارتی
بژمێرێت‌و ده‌نگیش له‌م سمینارانه هه‌ڵبڕێت، راسته وتویانه تێر ئاگای له
برسی نییه، ئێمه‌ش موچه‌مان هێنده ببوایا رۆژانه قازێكمان سه‌ر بڕیایه
وه‌كو به‌ڕێزی هه‌ر ده‌مان قیژاندو ده‌مان كوشت نامانشارده‌وه.
- كاتێك
گفتوگۆكانی ناو پارله‌مانم به‌و حه‌ماسه‌ته‌وه له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن
ده‌بینی وام هه‌سته كرد له كۆتاییدا په‌رله‌مانتاران واز له نیوه‌ی
موچه‌كه‌یان ده‌هێنن. ئه‌و براو برازا‌و پورزایانه‌شی كراون به شۆفێر‌و حیمایه‌ی
شه‌خسی هه‌موو ده‌نێرنه‌وه ماڵ، له بری ئه‌وان پۆلێك گه‌نجی نه‌ناس به بێ
زانینی ئینتمای سیاسی له برییان داده‌مه‌زرێنن، راسته خه‌باتی ته‌له‌فزیۆنی
له هه‌موو خه‌باتێك حه‌ماسیانه‌تر‌و خۆشتره، سه‌ر شاشه‌ش له هه‌موو گه‌رم
گوڕتره، كه‌چی بینیم ته‌نها 22 كه‌س له‌و حه‌مكه پارله‌مانتاره شۆڕشگێڕه
له‌گه‌ڵ دابه‌زینی موچه‌كه‌ی گیرفانی خۆیدایه، راستیان وتوه ئه‌وانه‌ی
پیاوه‌تی به ئاوی حه‌مامه‌وه ده‌كه‌ن زۆر سه‌خی ته‌بیعه‌تن.
- براده‌رانی
ئیسلامی ده‌ڵێن حیزب نابێت ته‌داخولی حكومه‌ت بكات، وا ده‌زانم ئه‌وڕۆیه له
ساڵی 1992 براده‌رانی ئیغاسه‌ی ئیسلامی چه‌ند گۆێلكێكیان له داره‌توو بۆ
جه‌ژنانه سه‌ربڕی، ئه‌وه‌ی ئیسلامی نه‌بوایا گۆشتی جه‌ژنانه‌ی نابینی، كه‌چی
ئێستا ره‌خنه له پدك‌و ینك ده‌گرن كه حكومه‌تیان به حیزبیی كردووه، برا
ئێوه گوێلكێكی خیرو سه‌ده‌قه‌ی خه‌لیجتان به ده‌ستبوو واتان كرد، به‌خوای
حكومه‌تتان به ده‌ستبێت چایچییه‌كیش بێ ئینتما دانامه‌زرێنن وه‌ك له
وزاره‌ته‌كانتان كردتان!.
- له یادی مه‌رگی ئیمام خومه‌ینیدا جه‌نابی وتی:
پاشان كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان له‌وته‌یه‌كیدا وتی: "به‌رپاكردنی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران له ساڵی
1979 وه‌رچه‌رخانێكی مێژووی بوو له‌كات‌و ساتی خۆیدا كه بووه هۆی
وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی له ئێران، كه توانی كۆتایی به‌حوكمی چه‌ند ساڵه‌ی
ڕژێمی شا بێنێت".
وتیشی: "ئه‌و ئازادییه‌ی ئه‌و كات به‌ده‌ستهات، هه‌موو
خه‌ڵكی ئێران به‌شداربوون له‌و ئازادییه بۆیه ئێستا هه‌موویان به ئازادی
ژیانی خۆیان به‌ڕێده‌خه‌ن". دیاره جه‌نابی ئاگای له‌و ملانه نییه رۆژانه
به دارا ده‌كرێن، ئازادی به زه‌بری په‌تی سێداره، كۆماری ئیسلامی وه‌زیری وای
له حكومه‌تی كوردستاندا هه‌بێت ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی سه‌ته‌لایتێكیش بۆ ئه‌و
داده‌نێ!!.
_____________________
--- ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه چاپ بكه ---