ئه‌م هه‌واڵه نێردراوه له‌لایه‌ن به‌رهه‌م
كه‌رته‌كه‌مان
كۆبونه‌وه‌یه‌كیان پێكردین ووتیان ههرماڵپهڕیك ده‌نگدانی تیا‌بوو له سه‌ر
پارتی و یه‌كێتی به پۆزه‌تیف وه‌ڵام بده‌نه‌وه، ووتیشیان ئێێستا فرسه‌ته
له كوردۆنیا ده‌نگدان دانراوه هه‌موو ده‌نگ بده‌ن به به‌ڵێ، ئه‌نجا هه‌ر
له شوێنی كۆبونه‌وه‌كه نازانم چی به‌رنامه‌یه‌كیان به‌كار ده‌هێنا كه
ده‌نگمان ده‌دا پاشان لاپه‌ڕه‌كه‌مان تازه ده‌كرده‌وه وه‌ك ئه‌وه وابوو
كه ده‌نگمان نه‌دابێت، بۆیه چه‌ند جارێك و له دوو كۆمپیوته‌ره‌وه ده‌نگمان
دا ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بوبێتم ئاگام له نزیكه‌ی په‌نجا ده‌نگدان بوو پاشان
ووتیان ئیتر ئێوه‌ش له دوكانه‌كانی كۆمپیوته‌ر یان ماڵه‌كانتان ده‌نگ بده‌ن
به به‌ڵێ ناتوانم ناونیشان و شوێنی كۆبونه‌وه‌كه بنوسم چونكه خۆم كه‌مێك
لایان مهشبوهم ببورن.
تێبینی ستافی كوردۆنیا له‌سه‌ر ئه‌م
هه‌واڵه`: ئێمه نه‌مان زانی هه‌واڵه‌كه له چی شارێكه‌وه نێردراوه
به‌ڵام به‌پێی نوسنهكهی به‌رهه‌م پێده‌چێت سلێمانی و ده‌ورو به‌ری بێت،
پاشان ئه‌وه‌ی تێبینیمان كرد ده‌نگ دان له سه‌ر سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر زیاد بووه ئه‌مڕۆ كه نیزكه‌ی زیاتر له 105 ده‌نگ دراوه
به‌به‌ڵێ بۆ یه‌كێتی و پارتی كه پێشتر ته‌نها 48 ده‌نگ بوو. بۆیه ئه‌مه لای
ستافی كوردۆنیا جێی گومانه.... هیوا دارین كه ئه‌و هه‌واڵه ڕاستی تیا نه‌بێت ،
چونكه جێی نیگه‌رانیه له‌لایه‌ن هه‌ر گروپێكه‌وه كه بكرێت‌و
ئاماژه‌یه‌كیش نادات به ڕاستێتی ئاستی جه‌ماوه‌ری هیچ گرووپێك ... ستافی كوردۆنیا
_____________________
--- ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه چاپ بكه ---