KNA: تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ندرێن
له‌كۆتا یاری خۆیدا سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد‌و بۆ یه‌كه‌مینجار بووه پاڵه‌وانی
خولی نایابی كوردستان.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌ئه‌نجامدانی حه‌وت یاری كۆتایی
به‌كێبركێكانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان هات‌و یانه‌ی
هه‌ندرێن بۆ یه‌كه‌مینجار بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه.
هه‌ندرێن
له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی بروسك بووه‌وه‌و توانی به‌دوو
گۆڵی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتن تۆماربكات.
ئه‌م دوو گۆڵه‌ش كۆی خاڵه‌كانی
یانه‌كه‌ی گه‌یانده 51 خاڵ‌و به‌پله‌ی یه‌كه‌می بووه پاڵه‌وانی
خوله‌كه.
له‌لایه‌كی تره‌وه یانه‌ی هه‌ولێر له‌یاریگای خۆی توانی به‌دوو
گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌یانه‌ی نه‌ورۆز بباته‌وه‌و به‌كۆی 49 خاڵ بووه
دووه‌می خوله‌كه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی
له‌گه‌ڵ سیروانی نوێ یه‌كسانبوو، به‌مه‌ش پێشمه‌رگه به‌كۆی 45 خاڵ بووه
سێهه‌می خوله‌كه.
جگه‌له‌وه‌ش هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك‌و سیروانی نوێ،
كرانه‌ده‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه.
_____________________
--- ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه چاپ بكه ---