عیماد بیلال، سلێمانی:
محه‌مه‌دی
حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالست پێیوایه بوونی ئۆپۆزسیۆن بۆ راچڵه‌كانی
ده‌سه‌ڵات باشه.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی كوردۆنیا،
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان
رایگه‌یاند كه بوونی ئۆپۆزسیۆن له‌كوردستان زه‌روره‌و بۆ راچڵه‌كاندنی
ده‌سه‌ڵات باشه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئۆپۆزسیۆن كار
بۆخۆی ده‌كات‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌لاوه گرنگه.
وتیشی "به‌رای من بوونی
ئۆپۆزسیۆن كارێكی زۆر باشه‌و ده‌سه‌ڵات رائه‌چڵه‌كێنێت‌و ناچاری ده‌كات ئیش
بكات، به‌ڵام زۆر جار ئۆپۆزسیۆن ده‌سته‌مۆ ده‌بێت، یانی كه‌شتێكی بۆ ده‌كرێت بێ
ده‌نگ نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه پێمواییه ئۆپۆزسیۆن نه‌یتوانیوه جێگه‌ی خۆی
بگرێته‌وه، به‌نمونه لایه‌نێك له‌ئۆپۆزسیۆن قبوڵی هه‌ندێ شت ده‌كات‌و
لایه‌نه‌كه‌ی تر قبوڵی ناكات".
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی
دیداره‌كه‌یه:
كوردۆنیا: تێروانیتان بۆ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان
چۆنه؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان جیاوازی زۆره
له‌ولاتانی تر، بۆ نمونه ده‌بینین هه‌ندێك داموده‌زگا هه‌یه لێره كه
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌وڵاتاندا نییه، لێره ده‌زگای شه‌هیدان‌و ئه‌نفال
هه‌یه كه ره‌نگه شتی وا له‌دنیادا نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و بارودۆخه‌ی كه
هه‌یه تا ئێستا له‌سه‌ر مه‌زاج كار ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخی
هه‌رێم پێویستی به‌چاك كردن هه‌یه، جیاوازی ئێستا‌و پێشتر ئه‌وه‌یه كه
له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا ئازادی نه‌بوو كه‌س نه‌یده‌وێرا هاتوچۆ بكات، به‌ڵام
ئێستا وانییه ئه‌گینا هه‌موو شته‌كان وه‌ك یه‌ك ماون.
كوردۆنیا: رای تۆ
له‌سه‌ر دادگاكانی هه‌رێم چییه؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: هیچ كات ناتوانن
سه‌ربه‌خۆ بن، زیندانی هه‌یه كه‌س نازانێت له‌سه‌ر چی گیراوه ماوه‌یه‌كی
زۆر‌و به‌بێ دادگایی هێلراوه‌ته‌وه، حاكم هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ر به‌حزب
نییه لاده‌برێت‌و هه‌شه به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ نازانێت ده‌كرێته حاكم،
له‌به‌رئه‌وه ده‌ستێوه‌ردانێكی زۆر له‌دادگاكانی هه‌رێمدا هه‌یه‌و وه‌ك
مه‌زادخانه‌ی لێهاتووه.
كوردۆنیا:راتان له‌سه‌ر دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی
سۆسیالست؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: سۆسیالست هیچ كێشه‌و گرفتێكی نییه‌و
له‌ناو كایه‌ی سیاسی‌دا زۆر به‌باشی كاره‌كانی راده‌په‌ڕێنێت‌و هیچ كه‌سیش بۆی
نییه له‌ئێمه جیابێته‌وه چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای راوێژ له‌گه‌ڵ
ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی‌و سیاسی كاره‌كان ده‌گوزه‌رێن.
كوردۆنیا:
په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌و پارتی له‌چ ئاستێكدایه؟
محه‌مه‌دی حاجی
مه‌حمود: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاساییه
به‌تایبه‌ت یه‌كێتی‌و پارتی.
كوردۆنیا: ئۆپۆزسیۆن لای تۆ چی
ده‌گه‌یه‌نێت؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: ئۆپۆزسیۆن له‌كوردستان دوو حاڵه‌تی
هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه بۆخۆی كار ده‌كات‌و هه‌وڵ ده‌دات ده‌نگ
بۆخۆی كۆبكاته‌وه تا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو رێژه‌ی زیاتر بهێنێت،
دووه‌میان ئه‌وه‌یه كه كێبركێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان
بكات، به‌گشتی ئه‌مانه هه‌یه‌و ئۆپۆزسیۆن هه‌یه شه‌ڕ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی
چه‌ندی ده‌ستبكه‌وێت، هه‌یه یاری ده‌كات تا قازانج به‌خۆی بگه‌یه‌نێت،
به‌گشتی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر به‌رژوه‌ندی خۆی كارده‌كات.
به‌رای من بوونی
ئۆپۆزسیۆن كارێكی زۆر باشه‌و ده‌سه‌ڵات رائه‌چڵه‌كێنێت‌و ناچاری ده‌كات ئیش
بكات، به‌ڵام زۆر جار ئۆپۆزسیۆن ده‌سته‌مۆ ده‌بێت، یانی كه‌شتێكی بۆ ده‌كرێت بێ
ده‌نگ نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه پێمواییه ئۆپۆزسیۆن نه‌یتوانیوه جێگه‌ی خۆی
بگرێته‌وه، به‌نمونه لایه‌نێك له‌ئۆپۆزسیۆن قبوڵی هه‌ندێ شت ده‌كات‌و
لایه‌نه‌كه‌ی تر قبوڵی ناكات.
كوردۆنیا:به‌گشتی رۆڵی ئۆپۆزسیۆن چۆ
ده‌بینیت؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: به‌خراپی نازانم به‌ڵام به‌گشتی به‌دوای
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی.
كوردۆنیا: ده‌گوترێت تامین خانی هاوسه‌رت له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالستدایه؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: زۆر دووره
له‌راستییه‌وه هیچ كه‌سێك له‌سۆسیالست جیانه‌بووه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش كه
هه‌یه هه‌وڵێكی فاشله.
_____________________
--- ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه چاپ بكه ---