دیداری: عیماد بیلال
دكتۆر سامان فه‌وزی
په‌رله‌مانتاری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق
پێی‌وایه ئه‌و لیسته سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت له‌پێكهێنانی حكومه‌تی
عێراقی كه كورد بچێته‌پاڵی.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی
كوردۆنیا، دكتۆر سامان فه‌وزی په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی
كوردستانی رایگه‌یاند كه كورد بچێته پاڵ هه‌ر لیستێك ئه‌و لیسته سه‌ركه‌وتوو
ده‌بێت‌و پێكهێنانی حكومه‌ت به‌و ده‌سپێردرێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی
دیداره‌كه‌یه:
كوردۆنیا: له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه چی كراوه بۆ
گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆڕان؟
د.سامان فه‌وزی: سه‌ره‌تا زۆر به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م،
ئومێدموایه له‌كاروچالاكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌ركه‌وتوبن، دیاره هه‌ڵوێستی
یه‌كێتی هه‌ڵوێستێكی مولفه‌رید نیه به‌ته‌نیانیه به‌رامبه‌ر
كشانه‌وه‌ی لیستی گۆڕان له‌ناوهاوپه‌یمانی لیسته كوردستانیه‌كان،
هه‌ڵوێستی یه‌كێتی نیشتمانی هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه
كوردستانیه‌كانه، له‌و نێوه‌نده‌دا لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه له‌ناو ئه‌و
هاوپه‌یمانیه‌دا، ته‌نیا له‌نوێنه‌ری یه‌كێتی نین وه‌نوێنه‌ری فراكسیۆنی
كوردستانین بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و هه‌وڵدان بۆ
گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆناو فراكسیۆنی لیسته كوردستانیه‌كان، تایه‌كێتی ته‌نیا
له‌لای خۆیه‌وه ئیشناكات بۆئه‌و مه‌به‌سته بگره به‌كۆو له‌گه‌ڵ
لایه‌نه‌كانی دیكه له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك لیژنه‌دا كارئه‌كرێت بۆئه‌وه‌ی
دانیشتن له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندابكرێت، له‌ڕێگای دانیشتن‌و
گفتوگۆوه له‌داواكاریه‌كانیان تێبگه‌ین وه‌بزانرێت بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵی
گه‌ڕانه‌وه‌یان بدرێت بۆناو فراكسیۆنی لیسته كوردستانیه‌كان به‌تایبه‌ت
له‌م ئانوساته‌دا كه‌زیاتر له‌هه‌ركاتێكی دیكه پێویستمان به‌یه‌كێتی‌و
یه‌ك ده‌نگی هه‌یه.
كوردۆنیا: لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان هۆكاری
بایكۆتكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌فراكسیۆنی لیسته كوردستانیه‌كان بۆچی
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه؟
د.سامان فه‌وزی: خۆیان كاتی ده‌رچونیان له‌ناو
فراكسیۆنی لیسته كوردستانیه‌كان
به‌یان نامه‌یه‌كیان بلاَو كرده‌وه
له‌به‌یان نامه‌كه‌دا ئامه‌ژه به‌وه‌كراوه كه‌كشانه‌وه‌یان به‌ڕونی‌و
ئاشكرای باسكردووه كه‌په‌یوه‌سته به‌وه‌ره‌قه‌یه‌كی چاكسازی
كه‌هه‌یان بووه به‌رله‌چه‌ند مانگێك پێشكه‌شی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم‌و
سه‌ركردایه‌تی كوردیان كردوه بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانیان، بێگومان
به‌دیدی خۆیان پێیان وایه كه‌به‌شێك
له‌و خالاَنه جێبه‌جێنه‌كراوه،
بۆیه پێویست ده‌كات ئه‌وان بكشێنه‌وه له‌ناو فراكسیۆنه‌كه.
كوردۆنیا:
به‌لاََم فراكسیۆنی گۆڕان ئه‌ڵێت له‌لایه‌ن هه‌ردو حزبی ده‌سه‌لاَتدار
داواكانی ئێمه بشتگوێخرابوو بۆیه كشانه‌وه‌مان له‌لیسته كوردستانیه‌كان
به‌باشزانی‌و پاشكۆیه‌تیمان قبوڵنیه؟
د.سامان فه‌وزی:ئه‌وه‌نده‌ی من
بزانم ئه‌وان كه‌نوێنه‌ریان هه‌بووه له‌ناو فراكسیۆنی لیسته‌كوردیه‌كان
له‌كاتی دانوستانه‌كاندا نوێنه‌راكانیان به‌ژداربووه، پێموایه كێشه‌یان
له‌وه‌دا نه‌بووه كه‌ئه‌و وه‌فده دانوستانكاره‌ی كه‌به‌سه‌رۆكایه‌تی
دكتۆر ڕۆژنوری شاوه‌یس له‌به‌غداد كاره‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان
به‌ڕێوه‌بردووه، لیستی گۆڕان هیچ كێشه‌یه‌كی له‌وه‌دا نه‌بوه‌و دڵنیام
كه‌فه‌رامۆش نه‌كراون، ته‌واجدیان هه‌بوه وه‌كولایه‌نه
ئیسلامیه‌كان
وه‌كو لایه‌نه‌كانی دیكه له‌ناو ئه‌و فراكسیۆنی
هاوپه‌یمانیه‌دا، كێشه‌كه له‌ناو ئه‌و لیژنه‌ی گفتوگۆ‌و دانوستانكاره
نه‌بووه، كێشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی فراكسیۆنه
كوردیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داواكانیان له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
واتا بزوتنه‌وه‌ی گۆران بوونیان له‌ناو فراكسیۆنی لیسته
كوردستانیه‌كان‌و په‌ڕله‌مانی عێراق به‌یه‌كگرتووی له‌گه‌ڵ لیسته
كوردستانیه‌كانی دیكه به‌ستۆته‌وه به‌جێبه‌جێكردنی
كۆمه‌ڵێك
داواكاری كه‌له‌ناوخۆی كوردستان‌و له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
هه‌یانه بێگومان ئه‌مه‌ش به‌بۆچونی گۆڕان پاساوێكه بۆكشانه‌وه‌یان له‌ناو
فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، به‌بۆچونی لایه‌نه‌كانی دیكه پێیانوایه
ئه‌مه پاساوێك نیه وه‌به‌هیچ كلۆجێك له‌م ئانوساته‌دا نابیت مه‌سه‌له
نه‌ته‌وایه‌تیه بالاَكان‌و مه‌سه‌له ستراتیژیه‌كان ببه‌سرێته‌وه
به‌هه‌ندێك مه‌سائیلی دیكه، به‌ڵێ ئه‌وان ئۆپۆزسیۆنن ده‌توانێت له‌ناوخۆی
هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگای په‌ڕله‌مان له‌ڕێگا ئاشتیه‌كانی دیكه‌و
مه‌ده‌نیه‌كانی دیكه ده‌توانن كاریگه‌ری خۆیانیان هه‌بێت بۆبه‌دیهێنانی
ئه‌و داواكاری‌و ئه‌و ئامانجانه‌ی كه‌بۆی دروستبون، به‌لاَم
به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌و به‌دیهێنانیان‌و په‌له‌كردن
له‌به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه به‌ستنه‌وه‌ی به‌داواكاریه‌كانی كورد
له‌به‌غداد به‌یه‌كگرتووی فراكسیۆنی كوردستانیه‌كان به‌لای كۆمه‌ڵێك
له‌چاودێرانه‌وه كارێكی نابه‌جێیه.
كوردۆنیا:: به‌دیدی تۆ فراكسیۆنی
گۆران تاچه‌ند ئه‌توانێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیتلافی لیسته كوردستانیه‌كان
ڕۆڵێكی ئه‌كتیڤ بگێڕن؟
د.سامان فه‌وزی: لیستی گۆڕان له‌په‌ڕله‌مانی
عێراقدا بریتییه له 8 كورسی، ئه‌مڕۆ له‌سیاسه‌تا وتووێژ له‌گه‌ڵ
ژماره‌دائه‌كرێت، تاچه‌ند ژماره‌ی زۆرتره تاهه‌نوكه بۆ وێنه
له‌عێراقدا
جگه‌له لیستی عێراقیه كه‌تاڕاده‌یه‌كی زۆر نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی
سوونه ده‌كات له‌عێراق ئه‌گه‌رچی خۆیان پێیان خۆشنیه لیستێكی دیكه
هه‌یه به‌هه‌مان شێوه یه‌كگرتوی عێراق كه له‌دووكوتله‌ی دیكه
پێكهاتوون ئه‌وان به‌هه‌ردولایه‌نیان 10 كورسیان هه‌یه،ئیتفاقی وه‌ته‌نی
له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی دیكه‌ی جه‌واد پۆلاَنی خاوه‌نی 10 كورسین چاودێرانی
سیاسی پێیانوایه ناكرێت به‌دیلی لیستی عێراقیه هانا بۆ هاوپه‌یمانی
ناوه‌ند به‌رن كه‌پێكهاتووه له 10 كورسی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ڕاسته
نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌یه‌ك ده‌كه‌ن به‌لاَم له‌ڕاستیدا پێكهاته
سه‌ره‌كیه‌كه‌ی عێراق یه‌كێك له‌پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كه له‌ناو ئه‌و
لیسته‌دا زیاتربونی هه‌یه كه‌بریتیه‌له 91 كورسی، به‌هه‌مان شێوه‌من
پێموایه 8 كورسی كاریگه‌ری هه‌یه له‌په‌رله‌مانی به‌غداد، وه ئه‌توانێت
تاڕاده‌یه‌ك ڕۆڵیان هه‌بێت به‌لاَم من پێموایه ئه‌وه‌ی كه‌نوێنه‌رایه‌تی
ڕاسته‌قینه‌ی كورد ئه‌كات بریتیه له‌وانه‌ی ژماره‌ی كورسیه‌كانی
زیاتره كه‌بریتیه‌له هاوپه‌یمانی لیسته كوردستانیه‌كان وه‌ك
"یه‌كێتی_پارتی_یه‌گرتووی ئیسلامی_كۆمه‌ڵی
ئیسلامی"
وه‌لایه‌نه‌كانی دیكه له‌ناو ئه‌و فراكسیۆنه‌ن من پێموایه
ڕه‌نگه تاڕاده‌یه‌كی كه‌م ڕۆڵی خۆی هه‌بێت به 8 كورسیه‌وه، به‌لاَم
ئه‌گه‌ر بڵێین ڕۆڵێكی كاریگه‌رانه‌و ڕه‌گوڕیشه‌ییانه ببینێت له‌ناو
په‌ڕله‌مانی عێراق، من ده‌ڵێم نه‌خێر نه‌ك ته‌نیا گۆڕان هه‌رلیستێكی دیكه
به 8 كورسی، زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌گه‌رچی له‌هه‌ندێك كات‌و له‌هه‌ندێك باردا
ئه‌توانێت كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر بڕیار له‌ته‌ك ده‌رچونی هه‌ندێك
له‌پڕۆژه یاسا به‌لاَم وشه‌ی ڕۆڵێكی كاریگه‌ریانه من پێموایه بۆئه‌و
لیستانه‌ئه‌بێت كه‌ژماره‌ی كورسیه‌كانیان زیاتره به‌ده‌ر له‌گۆڕان
هه‌رلیستێكی دیكه‌بێت ژماره‌ی كورسی كه‌مبێت كاریگه‌ری كه‌متر ده‌بێت
له‌ناو په‌رله‌ماندا وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه.
كوردۆنیا: پێتوایه
جیابونه‌وه‌ی گۆڕان كارده‌كاته‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی
كورد؟
د.سامان فه‌وزی: نه‌خێر پێموانیه,پێموانیه ئه‌وه‌ی كه‌گۆڕان
له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی لیسته كوردستانیه‌كان كارنامه‌یه‌كیان هه‌بووه
بریتیه‌له 19 خاڵ وه‌له‌و خالاَنه لیستی گۆڕان به‌ژداربوه له‌داڕشتنی
ئه‌و داواكاریانه، یان ئه‌و 19 خالاَنه، لایه‌نی به‌رامبه‌ری
هاوپه‌یمانی كوردستانی هه‌نوكه هیچ ئاماژه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆو
ناڕاسته‌وخۆی ده‌رنه‌بڕیوه
له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆڕان كشاوه‌ته‌وه
له‌هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه له‌به‌رئه‌وه ئه‌بێت داواكاریه‌كانی كورد
كه‌مكات به‌لاَم بێگومان چه‌نده كورد یه‌كگرتوبێت ئه‌وه‌نده باشتره
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته هاوپه‌یمانی لیسته كوردستانیه‌كان وه‌كو
لایه‌نێكی سیاسی ته‌نها مامه‌ڵه ناكات وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك مامه‌ڵه ده‌كات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه.
كوردۆنیا:
تاچه‌ند گه‌شبینی به‌جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانی كورد له‌پێكهێنانی
حكومه‌تی نوێ؟
د.سامان فه‌وزی:جارێ پێش هه‌مو شتێك ئه‌مه سیاسه‌ته
پێویسته سه‌ركردایه‌تی كورد وه‌نوێنه‌رانی كورد له‌دواساته‌كان ده‌رسیان
له‌ڕابردو وه‌رگرتبێت، بێگومان ده‌رسیان وه‌رگرتوه به‌فیعلی
له‌به‌رئه‌وه ئه‌م جاره‌شێوازی دانوستان جیاوازه له‌گه‌ڵ ڕابردودا،
ئه‌مجاره وه‌ره‌قه‌یه‌كمان هه‌بوه جیاواز له‌گه‌ڵ هه‌مولیسته‌كان
وه‌ره‌قه‌یه‌كی ڕون‌و ئاشكرامان هه‌بوه‌و پێشكه‌شی هه‌مولایه‌نه‌كان
كراوه، له‌كاتێكدا ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه نه‌بێت كه‌تاچه‌ند
لایه‌نی به‌رامبه‌ر باوه‌ڕی به‌جێبه‌جێكردنی داواكانی كورد هه‌یه
ئێمه‌ش تائه‌و ئاسته لێوه‌ی نزیكبوینه‌ته‌وه‌و ڕه‌نگه له‌چه‌ندڕۆژی
داهاتودا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ داببه‌ستین بۆیه ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا
به‌ره‌وپێشچونێكی زۆره له‌هونه‌ری دانستانكاری كوردی له‌ئێستادا
جیاوازتر له‌ڕابردو له‌هه‌موشی گرنگتر ئه‌مجاره به‌حوكمی ئه‌و ده‌رسانه‌ی
له‌ڕابردوو، وه‌ریگرتووه داواكانی كورد ئه‌وه‌یه كه‌گرنتیه بۆ
جێبه‌جێكردنی كۆی داواكاریه‌كانی دیكه كه‌پێكهاتوه له‌خاڵی 18 له‌ناو
وه‌ره‌قه كوردیه‌كه، هه‌مولایه‌ك ئاگاداره یه‌كێك له‌وخالاَنه
ئه‌وه‌یه هه‌ركاتێك كوتله‌ی كوردی له‌ناوحكومه‌تی عێراقی كشایه‌وه
ئه‌و حكومه‌ته به‌هه‌ڵوه‌شاوه‌دابنرێت ئه‌گه‌ربێتو كوتله‌ی كوردی تیایدا
هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ئه‌مه جۆرێكه له‌گره‌نتی بۆ جێبه‌جێكردنی
داواكاریه‌كانی كورد، وه‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆك‌و
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و گه‌ره‌نتیه ڕازیه به‌لاَم له‌سه‌ر سیاغه‌ی شێوازی
ده‌ربڕین‌و شێوازی داڕشتنی گفتگۆی زیاتری پێویسته، به‌لاَم
به‌شێوازێكی گشتی ده‌توانم بڵێم تائه‌م ده‌قه‌یه لایه‌نی كوردی
یه‌كێكه له‌هه‌ره به‌رزترین لایه‌نه‌كان له‌ناو گۆڕه‌پانی عێراقیدا، وه
زۆر له‌لێكۆله‌ره سیاسیه‌كان چ بیانیه‌كان چ عه‌ره‌بیه‌كانی غه‌یری
عێراقی پێیانوایه كورد درووستكه‌ری پاشایه له‌عێراق له‌به‌رئه‌وه كورد
پاڵ بداته هه‌رلیستێك ئه‌و لیسته سه‌رده‌كه‌وێت بۆپێكهێنانی حكومه‌ت
جائه‌و لیسته عێراقیه بێت یان بریتی بێت له‌هاوپه‌یمانی نیشتمانی،
وه‌ئێستا كه‌بێگومان دیاره هاوپه‌یمانی لیسته كوردستانیه‌كان خۆیان
یه‌كلانه‌كردۆته‌وه به‌لاَم به‌شێوازێكی ناڕه‌سمی لیستی هاوپه‌یمانی
كوردستانی زیاتر له‌هاوپه‌یمانی نیشتمانیه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز
نوری مالیكی نزیكتره له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ی ئه‌وان زیاتر ره‌زامه‌ندیان
زیاتره بۆجێبه‌جێكردنی لایه‌نی زۆری ئه‌و داواكاریانه‌ی كورد
له‌وه‌ره‌قه‌كه‌ی خۆیدا هه‌یبوو.
كوردۆنیا: له‌باره‌ی پۆستی
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئه‌مریكا فشاری له‌سه‌ر
كورده بۆ ده‌ستبه‌رداربون له‌و پۆسته‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه پۆستی
سه‌رۆكایه‌تی
په‌ڕله‌مان بدرێت به‌كورد؟ له‌مباره‌وه چی
ده‌ڵێیت؟
د.سامان فه‌وزی: به‌ڵێ پێموایه لێره‌و له‌وێ ئه‌و
هه‌ولاَنه‌دروست ئه‌بێت به‌شێوازێكی ڕاسته‌وخۆ هه‌ندێكجار به‌شێوازێكی
ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و هه‌ولاَنه‌دروست ئه‌بێـت، بۆئه‌وه‌ی لیستی عێراقیه ڕازی
بكرێت به‌هه‌ر شێوازێكبێت، یه‌كێك له‌وانه‌ی كه‌قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌تایبه‌تی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی
كۆمار
به‌لاَم ئێمه ڕامانگه‌یاندووه كه‌سازش له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته
ناكه‌ین، پێمانوایه ئه‌و پۆسته ده‌بێت بدرێت به‌هاوپه‌یمانی كوردستانی
چونكه فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی
كوتله كوردیه‌كان
نوێنه‌رایه‌تی ته‌نها لایه‌نێكی سیاسی ناكه‌ن، نوێنه‌رایه‌تی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه‌ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه شه‌ریكه له‌نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ره‌بی له‌عێراقدا وه‌به‌ژداره له‌دروستكردنی عێراق، وه‌زمانه‌كه‌ی
زمانێكی ڕه‌سمییه ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كاتێك كوتله‌ی گه‌وره دروست
ئه‌بێت كه‌هه‌نوكه بریتیه له‌هاوپه‌یمانی نیشتمانی پاشان گرنگی
ئه‌وانی دیكه نامێنێته‌وه ژماره‌ی كورسیه‌كانیان چه‌نده، بگره ئێمه
له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین كوتله‌دا واڕێكه‌وتوین كه‌پۆستی سه‌رۆك كۆمار بدرێت
به‌نوێنه‌رێكی كورد له‌لیستی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان كه‌بێگومان
له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه جه‌لال تاڵه‌بانی
بۆ ئه‌و پۆسته
پاڵێوراوه،من پێموایه كورد له‌و پۆسته‌دا سازش ناكات چونكه ده‌زانێت
له‌ڕێگای ئه‌و پۆسته‌وه ده‌كرێت زۆركاری گه‌وره‌ی ئیجابی بۆ عێراق‌و بۆ
هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ربكرێت.
كوردۆنیا: به‌لاَم بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
بۆچونیان جیاوه‌زه‌و ئه‌ڵێن پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هیچ گرنگ نیه بۆ كورد
ئه‌گه‌ر مام جه‌لال كاندیدی بێت؟
د.سامان فه‌وزی: نازانم بۆچی له‌ئێستادا
ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته‌و ئه‌م جۆره به‌لاغه‌یان هه‌یه، یان ئه‌م
ته‌سریحاتانه‌یان هه‌یه به‌لاَم له‌ڕابردودا به‌ڵێ ئه‌م جۆره
ته‌سریحاتانه‌یان هه‌بوو له‌لێكۆڵه‌ره سیاسیه‌كان ته‌نانه‌ت له‌ناو
هه‌رێمی كوردستان پێیانوابو كه‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پۆستێكی گرنگ
نیه به‌لاَم له‌م چه‌ند مانگه‌ی ئه‌خیردا بۆ زۆرترینی خه‌ڵكی چ له‌عێراق چ
له‌كوردستان ڕونبۆته‌وه كه‌پۆستی سه‌رۆك كۆمار پۆستێكی ئێجگار
گرنگه‌و
دووه‌م پۆستی گرنگه له‌دوای سه‌رۆكی وه‌زیران وه‌پۆستێكی ته‌نیا
ته‌شریفاتی نیه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار
كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزبێت ده‌توانێت
پۆسته‌كه‌ی زۆر به‌چاكی
به‌كاربێنێت كه‌كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ت
وه‌ئاڕاسته‌كردنی دیموكراسیه‌ت له‌عێراق وه‌جێبه‌جێكردن‌و ڕاگرتنی
سه‌لامه‌تی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور له‌عێراقدا ئه‌مه حاڵه‌تێكی ئاساییه
كاتێك كه‌لایه‌نێك ئۆپۆزسیۆنه كه‌پێی وابێت ئه‌و پۆسته بۆكه‌سێكه
له‌هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كێكه له‌حیزبه ده‌سه‌لاَتداره‌كان، بۆیه ئه‌م
جۆره ته‌سریحاتانه ده‌درێت، به‌لاَم له‌ڕاستیدا ئه‌م پۆسته گرنگیه‌كه‌ی
بۆ یه‌كێتی‌و پارتی نیه بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و ته‌واوی
كوردانه.
كوردۆنیا: تاچه‌ند شه‌رعیه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌نگ به‌مام
جه‌لال نه‌ده‌ن؟
د.سامان فه‌وزی: كارێكی زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر گۆڕان ده‌نگ
نه‌ده‌ن به به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌و
مه‌رجه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه بن به‌لاَم له‌ناو هاوپه‌یمانی
لیسته كوردستانیه‌كان بمێنێته‌وه ئه‌وه یه‌كێكه له‌داواكانی كورد،
یه‌كێكه‌له 19 خاڵه‌كه، بۆیه ده‌بێت په‌پوه‌ستبن به‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ی
كه‌خۆشیان به‌ژداربون له‌داڕشتنی، به‌لاَم بێگومان كاتێك هاوپه‌یمانی
كوردستانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی‌و هه‌ندێك لایه‌نی دیكه
كه‌پێیانوایه جه‌لال تاڵه‌بانی باشترین كه‌سێكه بۆ ئه‌و پۆسته
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕابردودا به‌شێوازێكی سه‌ركه‌وتو ئه‌و پۆسته‌ی
به‌ڕێوه‌بردووه‌و كه‌مترین ڕه‌خنه له‌ئه‌دای مام جه‌لالدا هه‌بووه
له‌ماوه‌ی چوارساڵی ڕابردوو، من پێموایه ته‌نانه‌ت له‌ناو لیسته‌كانی
دیكه‌ش له‌ناولیستی عێراقیه كه‌ده‌نگی خۆی دێنێت به‌تایبه‌تی ئه‌و
پۆسته بۆكوردو جه‌لال تاڵه‌بانیه.
كوردۆنیا: گه‌ربێتوو كورد به‌وه‌رگرتنی
پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان رازی بێت، ئه‌و پۆسته ده‌درێت به‌كێ؟ ئایا
له‌سه‌رچ بنه‌مایه‌ك ده‌بێت؟
د.سامان فه‌وزی: جارێ كورد قسه‌ی
له‌سه‌رئه‌وه نه‌كردووه كه‌به‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان ڕازی
ئه‌بێت جارێ سوورین له‌سه‌رئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆكوردبێت،
پاڵێوراویشمان بۆئه‌و پۆسته بریتیه له‌جه‌لال تاڵه‌بانی بۆیه هیچ
بیركردنه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌رئه‌وه نه‌كراوه، ئه‌گه‌رسه‌رۆك كۆمار
بۆ كوردبێت ئه‌و كه‌سه كێ ده‌بێت، چونكه ئێمه پێمانوایه وه‌تاڕاده‌یه‌كی
زۆرنزیك ئه‌و پۆسته دیاری كراوه بۆ كورد.
كوردۆنیا: پێتوانیه ئه‌و كاته
كێشه له‌نیًَوان یه‌كێتی‌و پارتی دروستده‌بوو له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و
پۆسته یان مافی یه‌كێتیه‌و ده‌بێت بۆئه‌وبێت؟
د.سامان فه‌وزی: یه‌كێتی‌و
پارتی‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ڕێكه‌وتون له‌نێوان خۆیان كه‌ئه‌و پۆسته بۆ
كه‌سێك بێت كه‌شایه‌نی بێت، بتوانێت له‌هه‌مان كاتدا وه‌كو ئه‌وه‌ی
نوێنه‌ری لیستێكی كوردییه به‌لاَم له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆك كۆماری
ولاَتێكه عه‌ره‌ب‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌شه به‌ڕێوه‌به‌رێت
بێگومان له‌ڕابردوودا ئه‌و ڕێكه‌وتنه كراوه له‌به‌ینی زۆربه‌ی زۆری
لایه‌نه كوردیه‌كان كه‌ئه‌و پۆسته ده‌بێت بۆ كورد بێت له‌نێو كوردا ئه‌وه
پالێوراوه كه‌ده‌بێت بۆ به‌ڕێز تاڵه‌بانی بێت وه‌پارتی‌و
هه‌مولایه‌نه‌كانی دیكه سورن كه‌ئه‌و پۆسته به‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی
بكه‌وێت.
كوردۆنیا:دواكه‌وتنی حكومه‌ت تاچه‌ند كارده‌كاته‌سه‌ر ڕه‌وشی
ئه‌منی عێراق؟
د.سامان فه‌وزی: دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت
كاریگه‌ریه‌كی ئێجگار سلبی هه‌یه له‌سه‌ر عێراق جارێ له‌ڕویه‌كه‌وه ئه‌و
دواكه‌وتنی حكومه‌ته بۆته‌هۆی پێشێلكردنی
چه‌ندین ماده‌ی ده‌ستوور،
وه‌به‌رده‌وامیشن له‌پێشێلكردنی ماده‌ی ده‌ستوور پێشێََلكردنی ماده‌ی
ده‌ستوور له‌ئێستادا ده‌بێته ڕێگاخۆشكردن بۆپێشێلكردنی
ماده‌ی
ده‌ستووری له‌داهاتودا ڕه‌نگه ئه‌و مادانه‌ی كه‌پێشێل ده‌كرێت
دژی ئێمه‌بێت یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه نه‌بێت، هه‌روه‌كچۆن ئه‌و
مادانه‌ی ئێستا پێشێلكراوه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراقدانین له‌ڕوی
ئه‌منیه‌وه چه‌نده حكومه‌تی عێراقی دوابكه‌وێت ئه‌وه‌نده لایه‌نی
ئه‌منی تێكده‌چێت، لایه‌نی ئه‌منی حه‌فته‌ی ڕابردوی عێراق
سه‌ره‌تای
مانگی یانزه ده‌ركه‌وتووه چه‌نده به‌ره‌و دۆخێكی
دژوارچووه ڕۆژنیه چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی
به‌هێز له‌به‌غدای پایته‌خت
ڕونه‌دات، ئه‌مه‌ش به‌وه دێت كاتێك لایه‌نه عێراقیه‌كان یه‌كگرتوو نه‌بن
وه‌تیرۆریستان كه‌لێنی زیاتر بدۆزنه‌وه بۆئه‌نجامدانی
چالاكیه‌كانیان،
خاڵێكی دیكه چه‌نده‌حكومه‌ت دوابكه‌وێت ئه‌و
حكومه‌ته‌ی ئێستا هه‌یه به‌لاوازی ده‌رده‌كه‌وێت وه‌هه‌ندێك پێیانوایه
وولایه‌تی ته‌واوبوه ئه‌گه‌رچی خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا پێی‌وایه
حكومه‌تی ته‌سریف عاعلانیه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و وشه‌یه له‌ناو
ده‌ستوردانیه وه‌هه‌مو سه‌لاَحه‌تێكی هه‌یه ته‌نیا ئه‌و كار‌و بڕیارانه
نه‌بێت كه‌پێویستی به‌ڕه‌زامه‌ندی په‌ڕله‌مان هه‌یه تاڕاده‌یه‌ك
دانیشتنی خۆی نه‌كردوه بۆیه ئه‌مه كاریگه‌ری هه‌یه
له‌سه‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ت تائاستێك جیاواز له‌ڕابردوو لای هه‌ندێك
له‌لیسته‌كان وه‌كو حكومه‌تێكی لاواز ده‌ركه‌وێت له‌ئه‌ركێكی حكومه‌تی
فیدراڵیدا كه‌بریتیه له‌سه‌رژمێری گشتی له‌عێراقدا، ته‌نها به‌ناڕه‌زای
یه‌كێك پارێزگاكان كه‌پارێزگای كه‌ركوكو هه‌ندێك ناوچه‌كانی دیكه توانیان
ئه‌و پڕۆسه گرنگه‌كه له‌ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵیا دوای بخه‌ن
له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌هێزبێت پارێزگایه‌ك له‌پارێزگاكان ناتوانێـت
به‌بێ پاساوێكی ئه‌وتۆ ته‌گه‌ره‌بخاته جێبه‌جێكاری ئه‌و پڕۆسه‌یه‌وه
كه‌له‌ڕابردوودا له‌موسڵ بینیمان كاتێك ڕێگیریان كرد له‌وه‌ی
كه‌مۆزه‌فه‌كانی ئه‌وشاره ته‌دریبی تایبه‌ت ببینن بۆ خۆئاماده‌كردن‌و
شاره‌زابونیان له‌سه‌ره‌نجامی پرٍۆسه‌كه هه‌رچه‌نده دواكه‌وتنی
پێكهێنانی حكومه‌ت دواكه‌وێت وولاَتانی ده‌وروبه‌ر ده‌ستی زیاتر
وه‌رئه‌ده‌نه كاروباری عێراق، خاڵێكی دیكه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه
كه‌خه‌ڵكی متمانه‌یان به‌سیاسه‌تمه‌دارو سه‌ركرده‌كانی خۆیان نامێنێت، زۆر
له‌ناو ئه‌نسافی شه‌عبی تیابووه ڕه‌نگه له‌دواجاردا لایه‌نه
تیرۆریسته‌كان سودی لێ بیینن چونكه باپێمان وانه‌بێ لایه‌نی تیرۆریستی
ته‌نیا ئه‌وكه‌سانه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی عیراق هاتون، بگره
ئه‌وانه نان‌و هه‌وێنو توانا‌و هێزیشیان له‌ناو كه‌سه‌كانی عێراقدا
به‌ده‌ستدێنن ئه‌ویش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ناڕازین له‌دڵه‌وه به‌رامبه‌ر
به‌حكومه‌ت‌و پڕۆسه‌ی سیاسی.
كوردۆنیا: وه‌ك په‌رله‌مانتارێك ڕه‌وشی
ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت ؟
د.سامان
فه‌وزی: ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی به‌هه‌یه‌و نیه وه‌لاَم نادرێته‌وه له‌هیچ
ولاَتێكدا،
چونكه مه‌سه‌له‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین مه‌سه‌له‌یه‌كی
گرنگه له‌هیچ ولاَتێك ناتوانین بڵێن له‌سه‌داسه‌د ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی تێدا
هه‌یه‌و له‌سه‌داسه‌د ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی تێدانیه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر
هه‌رێمی كوردستان به‌راوردكه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس
بێویژدانیه بڵێین ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی وه‌كو ئه‌وكاته‌یه بگره
پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه ئه‌گه‌ر به‌راوردیبكه‌ین
به‌سه‌رده‌می براكوژی ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی
به‌خۆوه بینیوه، ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌راوردبكه‌ین به‌ولاَتی
ده‌وروبه‌ر، من پێموایه له‌ئاستێكی پێشكه‌وتودایه به‌لاَم ئازادی
ڕۆژنامه‌نوسی به‌راوردبكه‌ین له‌گه‌ڵ ولاَته ئه‌وروپیه‌كان پێموایه له‌و
ئاسته‌ی ئه‌واندانیه،من پێموایه ئازادی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژبه‌ڕۆژ
به‌ره‌و ئه‌كتیڤ بون هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌گه‌رچی به‌ربه‌ستی دێته‌ڕێ،
ئه‌گه‌رچی توندوتیژی دێته‌ڕێ، پێموایه هه‌نگاوی زۆرچاكی بڕیوه،
له‌ئاستی ئه‌وه‌دایه كه‌هه‌نگاوی باشتر ببڕێت بۆ به‌دیهێنانی ئاستێكی
به‌رزتر چه‌ند خاڵێك هه‌یه بۆیاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕۆژنامه‌نوس ده‌بێت
له‌پێشچاوی بگرێت
یه‌كه‌م: ئایا شێوازی ده‌ركردنی ڕۆژنامه به چ
شێوازێكه، شێوازێكی قورس‌وگرانه یان شێوازیكی ئاسانه، ئێستا ده‌ركردنی
ڕۆژنامه له‌هه‌رَمی كوردستان به‌ئاسانترین شێوه ده‌رئه‌كرێت.
دووه‌م:
ئایا تاچه‌ند دادگاكانمان ڕۆژنامه‌نوسانیان حكومداوه له‌ماوه‌ی 20 ساڵی
ڕابردوودا، ئه‌وه‌نده‌ی من بیزانم نه‌مبینیوه ڕۆژنامه‌نوسێك حكومبدرێت
به‌ڵێ ته‌وقیف هه‌بووه، دادگاییكردن هه‌بووه، به‌لاَم نه‌مبیستووه
ڕۆژنامه‌وانێك یه‌ك مانگ له‌زیندا نابینت حكومدراوه، له‌سه‌ر بابه‌تێك
به‌قه‌ڵه‌م نوسیویه‌تی یاخود بابه‌تێك ئیلاقه‌ی هه‌بووه به‌ئازادی
ڕاده‌ربڕینه‌وه، ئه‌مه‌شیان خۆشبه‌ختانه‌یه بێگومان وه‌ئێستاكه نه‌ك
عقوبه‌ی حه‌پس له‌ناو قانونی ڕۆژنامه‌نوسیا هه‌رنه‌ماوه خاڵێكی دیكه
له‌سه‌رلایه‌نی ئیداریه وه‌زاره‌تی ناوخۆ هێزه‌كانی ئاسایش تاچه‌ند
ته‌داخول ئه‌كه‌ن له‌كاوباری ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی تاچه‌ند ڕۆڵیان هه‌یه
له‌كۆكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه له‌ڕیگه‌گرتن له‌ده‌رچونی گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كاندا
ڕۆژبه‌ڕۆژ ده‌سته‌ی هێزه‌كانی ئاسایش دورده‌خرێته‌وه له‌وه‌ی
كه‌ته‌داخولبكه‌ن له‌ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی به‌هچ جۆرێك جائیزنیه گۆڤار‌و
ڕۆژنامه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَته‌وه كۆبكرێته‌وه، یان ده‌ستی
به‌سه‌ردابگیرێت له‌لایه‌ن سوڵته‌ی ته‌نفیزیه‌وه‌مه‌گه‌ر دادوه‌ر ئه‌و
بڕیاره‌ی بۆ ده‌ركردبێت، خۆشبه‌ختانه ئه‌و حاڵه‌ته‌شمان نیه كه‌دادوه‌ر
ئه‌و بڕیاره‌ه‌ی ده‌ركردبێت‌و ده‌سه‌لاَت هه‌ڵسێت به‌جێبه‌جێكردنی،
وه‌كۆكردنه‌وه‌ی گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَته‌وه
به‌كارێكی زۆرنه‌نگی ده‌زانم ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك خاڵی ئیجابین به‌لاَم
له‌هه‌مان كاتا پێموایه سه‌رپێچی زۆر گه‌وره هه‌بووه له‌سه‌ر ئازادی
ڕۆژنامونوسی، ڕۆژنامه‌نووسمان هه‌بوه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان
كوژراوه به‌لاَم له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسێكی هه‌رێمی كوردستان حسێببوه،
ڕۆژنامه‌نوسمان هه‌بووه له‌هه‌رێمی كوردستان ڕفێنراوه‌و كوژراوه به‌لاَم
كێ ڕفاندویه‌تی‌و كێ كوشتویه‌تی، ڕون‌و ئاشكرانیه وه‌لێدوانه
ڕه‌سمیه‌كانی حكومه‌ت پێی‌وایه لایه‌نێكی تیرۆریستی كوشتویه‌تی،
ڕۆژنامه‌نوس هه‌یه له‌خۆپیشاندانه‌كان لێی دراوه كامێراكه‌ی شكێنراوه
به‌ته‌له‌فون‌و ئیمه‌یه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه، ئه‌م
حاڵه‌تانه‌مان هه‌یه بێگومان سه‌رپێچی زۆرگه‌وره‌ن له‌سه‌رئازادی
ڕۆژنامه‌نوسی ئه‌نجامده‌درێت به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من پێموایه ئازادی
ڕۆژنامه‌نوسی وه‌ك منداڵێك وایه له‌ناو ئازاردا له‌دایك ئه‌بێت، پێموایه
سه‌ره‌ڕای ئه‌و گێرمه‌و كێشانه هێشتا ڕۆژنامه‌نوسانمان
له‌ئاستێكی
بوێریدان، له‌ئاستێكی ئازایه‌تیدان، ڕۆژنامه‌نوسان خۆیان وایانكردوه
كه‌ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی به‌ره‌وپێش بچێت وایانكردوه له‌ئاستێكدابێت
لایه‌نی به‌رامبه‌رو لایه‌نی ده‌سه‌لاَت شه‌رمكات ده‌رگاكانی ئازادی
ڕۆژنامه‌نوسی ته‌نكتركاته‌وه.
كوردۆنیا: فڕاندن‌و تیرۆركردنی
ڕۆژنامه‌نوسان ترس‌وتۆقاندن‌و چاوسوركردنه‌وه‌و ده‌مكوتكردنی ڕۆژنامه‌نوسان
له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَته‌وه، ئایا ئه‌مه ئازادی ڕۆژنامه‌نوسیه؟
د.سامان
فه‌وزی: ناكرێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌لاَت تۆمه‌تباركه‌یت،
هه‌ندێكجار له‌و كارانه‌ی كه‌وتوته به‌ڵێ هه‌مو ئه‌وشتانه‌ی كه‌باسكرد
ڕویداوه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه بووه ده‌سه‌لاَت ئاگای لێی‌نیه،
له‌لایه‌ن به‌رپرسێكه‌وه بووه كه‌حكومه‌ت ئاگاداری نیه، ڕه‌نگه له‌ناو
حزبێكدابَت ڕه‌نگه حیزبه‌كه‌ی ئاگای لێی نه‌بێت، ئێمه له‌ولاَتێكداین
تازه‌پێگه‌یشتوین تازه‌ڕێچكه‌ی دیموكراسی داده‌نێین بۆیه به‌لای
خۆمه‌وه ئه‌وحاڵه‌تانه‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان ڕوده‌دات زۆر
عه‌جایه‌باتی نین، به‌ڵێ من زۆرم پێناخۆشه زۆر پێی دڵته‌نگم زۆر ڕقم له‌و
كرده‌وه قێزونانه‌وه‌یه، به‌لاَم له‌ولاَتێكدا كه‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی
كه‌مه شه‌ڕی ناوخۆمان لێ دووركه‌وتۆته‌وه، له‌ولاَتێكداین ده‌وروبه‌رمان
هه‌موی له‌ته‌وه‌تولدا ئه‌ژی هه‌موی له‌شه‌ڕی ڕاگه‌یه‌نراو
ڕانه‌گه‌یه‌نراودا ئه‌ژی، له‌ولاَتێكداین له‌ده‌وروبه‌رماندا به‌رده‌وام
ته‌قینه‌وه هه‌یه به‌رده‌وام كێشه‌ی سیاسیی گه‌رم‌و گوڕهه‌یه
پێمانوانه‌بێ ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت وه‌كو
ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی ولاَتی سوید بێت، ئه‌گه‌رچی ده‌بێت له‌داهاتودا
ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری وه‌ك ولاَتی سویدی لێبێت، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
من ڕه‌شبین نیم له‌مه‌ڕ ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی له‌هه‌رێمی كوردستان،من
پێموایه ڕۆژبه‌ڕۆژ لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاَت ئه‌وانه‌ی
كه‌سه‌قافه‌تێكی ئه‌وتۆیان نه‌بووه كه‌مامه‌ڵه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه
له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوس بكات، ده‌بێت له‌داهاتودا به‌شێوازێكی ته‌ندروست
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوس بكات ئه‌و كۆمه‌ڵه داوایه‌ی كه‌حزب‌و
سه‌ركرده عێراقی‌و كوردستانیه‌كان له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوس به‌رزی
ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵگه‌یه بۆئه‌وه‌ی نابێت ڕێگای كۆلاَنی تاریكی پشتی
كۆلاَن ڕێگای تاریكه‌ی بگرینه‌به‌ر بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌ڕۆژنامه‌نوس،
ده‌بێت ڕێگای دادگا بگرینه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی كه داوه‌یه‌ك یان
ناڕه‌زایه‌تیه‌كمان هه‌بو له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ك یان ڕِۆژنامه‌نوسێك ڕێگای
یاسایی بگرینه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی بزانین كێ له‌سه‌ر حه‌قه.
كوردۆنیا:به‌لاَم
له‌هه‌رێمی كوردستان حزبی ده‌سه‌لاَتدار ڕێگای یاسای ناگرێته‌به‌ر
بۆ
ڕۆژنامه‌نوسان، له‌وه‌ش نه‌نگی تر كار به‌یاسایه‌كی ناشه‌رعی ده‌كات
بۆده‌مكوتكردنی ڕۆژنامه‌نوسان؟
د.سامان فه‌وزی: نابه‌و جۆره ناپارتی
داواكانی له‌سه‌ر چه‌ند ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامه‌نوسێك به‌گوێره‌ی یاسای
شارستانی به‌رزده‌كاته‌وه ئه‌مه مانای وانیه كه‌پارتی یاسا
ده‌شكێنێت، نه‌خێر بۆ هه‌ركه‌سێك نه‌ك پارتی بۆ ڕۆژنامه‌نوسێك بیه‌وێت
كه‌سكالاَیه‌كی یاسای له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی پارت بكات ده‌توانێت
به‌گوێره‌ی یاسای ڕۆژنامه‌نوسی به‌رزی بكاته‌وه یان ده‌توانێت
به‌گوێره‌ی یاسای شارستانی به‌رزیبكاته‌وه، به‌هه‌ردو یاساكه
ده‌توانێت به‌رزی بكاته‌وه له‌به‌رئه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و دو یاسایه
جیاوازه له‌كاتێكدا یاسای ڕۆنامه‌نووسی
وه‌ك یاسایه‌كی تاوانكاری
جدائی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێت وه‌زیاتر له‌سه‌ر هه‌قی عامی وه‌ك
فه‌لسه‌فه‌كه‌ی بریتیه له‌پاراستنی زه‌ره‌رمه‌ند له‌كوردستان
وه‌سزاكه‌ش تیایدا بریتیه له‌قه‌ره‌بوو قه‌ره‌بوش بریتیه له‌و
زه‌ره‌ره‌ی كه به‌ركه‌سی به‌رامبه‌ر كه‌وتووه له‌ئه‌نجامی ئه‌و ووشه
ناڕاستانه‌ی كه‌دژی به‌كار هاتووه له‌دواجاردا دادگامان هه‌یه وه‌ده‌بێت
تاحه‌دێكی زۆر باوه‌ڕمان به‌دادگاكانی كوردستان هه‌بێت ئه‌گه‌رچی
له‌ڕابردودا به‌تایبه‌تی هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی له‌ناو بڕیاره‌كانی
دادگاكان‌دا هه‌بووه كه‌كاریگه‌ری‌سیاسه‌ت له‌ڕابردودا زه‌قتر
ده‌ركه‌وتووه، له‌ئێستادا به‌لاَم نابێت ڕه‌شبین بین وه‌ده‌بێت باوه‌ڕمان
به‌دادگاكانمان هه‌بێت هه‌ركاتێك هه‌ستمانكرد بڕیارێكی دادگا ناقانونیه
له‌وحاڵه‌ته‌دامن پێش هه‌موكه‌س ده‌ست به‌رزده‌كه‌مه‌وه دژ به‌و بڕیاره
ناقانونیه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ك ده‌رئه‌چێت ئیدی ئه‌و
ڕۆژنامه‌یه ئه‌هلی بێت یان حزبی بێت یان ئۆپۆزسیۆن بێت، به‌لاَم هانا بردنی
حیزبێك بۆ یاسای شارستانی كه‌تائێستا جێبه‌جێ نه‌كرابێت ڕاسته نه‌ك
له‌سه‌رده‌می به‌عس بگره یاسای شارستانی له‌سه‌رده‌می مه‌لیك
ده‌رچووه، نوری سه‌عید واژۆی كردووه نه‌ك حزبی به‌عس بۆیه پێموایه
ئه‌مه‌كارێكی نایاسایی نیه ئه‌مه كارێكی یاساییه له‌یاسای
ڕۆژنامه‌نوسیدا بڕگه‌و ماده‌یه‌كی وای تیاكرا كه‌بڵێت هچ داوایه‌ك قبوڵ
ناكرێت ته‌نیا ئه‌و داوایانه نه‌بێت كه به‌گوێره‌ی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری
نه‌بێت له‌وحاڵه‌ته‌دا ئه‌ڵێن ئه‌و هه‌نگاوه نایاساییه به‌لاَم له‌یاسای
ڕۆژنامه‌نوسیدا ده‌قێكی ئه‌وتۆی تیانیه كه‌ڕێبگرێت له‌داواكار
به‌گوێره‌ی ماده‌ی یاسای شارستانی داعوا به‌رزبكاته‌وه
_____________________
--- ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه چاپ بكه ---