عیماد بیلال، سلێمانی:
هیوا ئه‌حمه‌د
به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه نێچیرڤان بارزانی
له‌ناوی پارتیدا خاوه‌ن قه‌راره.
هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌رپرسی لقی چواری
پارتی دیموكراتی كوردستان
له‌دیداریكی ئاژانسی هه‌واڵی كوردۆنیا تیشك
ده‌خاته سه‌ر بارودۆخی ئێستای حزبه‌كه‌ی‌و كاركردن بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی
13، هیوا به‌توندی به‌رپرچی ئه‌و گۆڤار‌و ڕۆژنامانه ئه‌داته‌وه كه
له‌سه‌ر پارتی ڕه‌خنه ده‌گرن، ئه‌و به‌رپرسه‌ی لقی 4 زیاتر له‌باره‌ی
ڕۆژنامه‌نوسان قسه‌ده‌كات‌و ئه‌ڵێت "من وه‌ك هیوا ڕه‌خنه قبوڵ ده‌كه‌م
به‌لاَم ڕه‌خنه به‌زمانی گوڵ" ئه‌و نیگه‌رانه به‌وه‌ی نوسه‌ران‌و
ڕه‌خنه‌گران به‌و توندیه له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی ره‌خنه‌ده‌گرن، پێیوایه
ڕه‌خنه‌گران سنوری ڕه‌خنه‌ی سیاسیان به‌زاندووه.
به‌رپرسه‌كه‌ی لقی 4
ره‌تیده‌كاته‌وه كه له‌ناوپارتی به‌هچ جۆرێك كوتله‌كاری بوونی
هه‌بێت‌و رایگه‌یاند كه كاك نێچیرڤان بارزانی له‌ناو پارتیدا بۆخۆی خاوه‌ن
قه‌راره‌و پێویستی به‌وه نییه كوتله‌ی هه‌بێت.
ده‌رباره‌ی به‌ستنی
كۆنگره‌ی نوێی پارتی‌و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامان بۆ كۆنگره‌و پاشان
ڕێوشوێنه‌كانی به‌ستنی كۆنگره، هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌م جۆره بۆ
كوردۆنیا ده‌دوێت:
هیوائه‌حمه‌د: سه‌ره‌تا زۆر به‌خێربێن، ده‌رباره‌ی
به‌ستنی كۆنگره له‌مانگی
11ی 2010 ده‌ستپێده‌كات، هه‌ڵبژاردنمان بۆ
كۆنگره كردوه، نوێنه‌رانی كۆنگره هه‌نوكه ده‌رچون به‌هه‌ڵبژاردن
دیاریكراون، ئه‌وه‌ی كه‌شه‌ره‌فی ئه‌ندامیه‌تی هه‌بووبێت به‌ژداری
له‌كۆنگره كردوه، ده‌نگی داوه‌و نوێنه‌رانی كۆنگره دیاریكراون، هه‌موو
ئه‌ندامان كه‌سانی ناسراون.
كوردۆنیا: ده‌رباره‌ی كوتله‌كاری
له‌كۆنفرانسی لقه‌كاندا؟
هیوا ئه‌حمه‌د: ته‌كه‌تولات له‌هه‌رشوێنێكدابێت
خراپه، له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا كێشه دروستده‌بێت به‌لاَم لای ئێمه وه‌ك
ته‌كه‌تول دروستنه‌بووه، به‌تایبه‌تی له‌ناو لقی چوار ته‌كه‌تولات
دروستنه‌بووه، به‌لام ده‌كرێت دووسێ براده‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كتر گونجابن له‌دوو
سێیه‌كی دیكه، به‌لاَم به‌ناوی كوتله‌كاری شتی‌وا ڕوینه‌داوه
له‌ناوپارتی، جیگه‌ی ئاماژه‌پێدانه له‌كاتی كۆنفڕانسا شتێكی زۆرنمونه‌م
بینی له‌و كۆنفرانسه‌دا ئه‌ویش ئه‌وه‌بو ئه‌وانه‌ی ده‌رنه‌چون كاتێك
ئیعلان ده‌كراكێ ده‌رچوه چه‌پڵه‌یان لێئه‌داو پاشان ئه‌چون ئه‌وانه‌یان ماچ
ده‌كرد كه‌ده‌رچون، به‌ده‌رله‌وه‌ش نمونه‌یه‌كی زۆرجوانم بینی یه‌كێكك
له‌وانه‌ی ده‌رنه‌چوو, چو شیرینی ئه‌به‌خشیه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی
ده‌رچون.
بۆیه له‌لقی چوار ئه‌توانم بڵێم زۆربێگرفت بوین وه‌بچوكترین
ئیعتراز
ته‌عدیم نه‌كرا به‌لیژنه‌كه داوابكه‌ن فلاَن شتی نایاسای كراوه‌یان
ته‌داخولات هه‌بوه.
كوردۆنیا: له‌باره‌ی كوتله‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی
له‌كۆنفرانس‌و زاڵبونی به‌سه‌ر ته‌واوی لقه‌كانی پارتی؟
هیوا
ئه‌حمه‌د: كاك نێچیرڤان كوتله‌ی نیه، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیه،
یه‌كێكه له‌شه‌خسیه‌ته به‌هێزه‌كانی ناو پارتی، كوتله‌ی نیه چونكه
له‌ناوپارتیدا موشكیله‌ی مه‌رجه‌عمان نیه، كاك نیچیرڤان خۆی یه‌كێكه
له‌وانه‌ی موشكیله‌ی مه‌رجه‌عی نیه چونكه ئه‌و شانازی ده‌كات
به‌جه‌نابی رێزدار مه‌سعود بارزانی، كاك مه‌سعود جێگه‌ی شانازیه بۆ كاك
نێچیرڤان بۆیه هیچ كات پێویستی به‌كوتله نیه، كاك نیچیرڤان له‌ناو پارتی
خۆی خاوه‌نی قه‌راره ئێستا جێگیری سه‌رۆك بارزانیه سه‌لاَحیاتی زۆری
داوه‌تێ جه‌نابی كاك مه‌سعود بۆ هه‌مو پارتیه‌كان وه‌كویه‌ك، ئیشی به‌وه
چیه كوتله دروستكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی خۆی بچوك بكاته‌وه،
پاشان
ئه‌قڵیه‌تی كاك نێچیرڤان زۆر له‌وه گه‌وره‌تره چونكه تا ته‌عامولی
له‌گه‌ڵ
نه‌كات نازانێت، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م مه‌وزوعه
ڕاستنیه.
كوردۆنیا: زۆرینه‌ی گه‌نجانی پارتی له‌گه‌ڵ نیچیردان، ئایا
ئه‌مه ناچێته چوار چێوه‌ی كوتله‌كاری؟
هیوائه‌حمه‌د: ده‌یان گه‌نج
هه‌یه له‌ناو پارتیدا له‌پێناوی كاك مه‌سعود خۆی به‌كوشت ئه‌دات، یانی
كه‌ئه‌ڵێین كاك مه‌سعود یانی كاك نێچیریش،
وه‌كاك نێچیرخۆی ئاماده‌یه
له‌پێناوی كاك مه‌سعود خۆی به‌كوشت بدات، یانی گه‌نجه‌كانی دیكه ئه‌بێت
چۆنبن بۆكاك مه‌سعود وه‌كاك نێچیر جیاكراوه‌نیه له‌كاك مه‌سعود.
كوردۆنیا:
ئایا تاچه‌ند گه‌شبینن به‌كۆنگره‌ی داهاتوی حیزبه‌كه‌تان، تاچه‌ند ئه‌م
كۆنگره‌یه ده‌توانێت كێشه‌كانی پارتی چاره‌سه‌ركات؟
هیوائه‌حمه‌د: من
زۆرگه‌شبینم به‌گرێدانی ئه‌م كۆنگره، یه‌كه‌م شت زۆر زه‌رور بوو ببه‌سرێت
چونكه بارودۆخی كوردستان زۆر گۆڕاوه، ده‌مێكه پارتی كۆنگره‌ی
نه‌گرتووه، ئێستا كه كۆنگره ئه‌به‌سێت له‌مه‌ڕ ئه‌و بارودۆخه سیاسیه‌و
ڕوداوه‌كانی عێراق‌و ناوچه‌كه‌و كوردستان ده‌توانن شتی باشبكه‌ن،
ئاینده‌یه‌كی گه‌ش ده‌بینم له‌به‌ستنی كۆنگره.
كوردۆنیا: بۆچی ئه‌بێت
كه‌سی یه‌كه‌م مه‌سعود بارزانی بێت؟ ئایا له‌كۆنگره‌دا كه‌سێك هه‌یه
بتوانێت ببێته ڕكابه‌ری مه‌سعود بارزانی؟ ئایا له‌ناوپارتیدا كه‌سی شیاوتر
نییه بتوانێت جێگه‌ی مه‌سعود بارزانی بگرێته‌وه؟
هیوا ئه‌حمه‌د: نه‌خێر
له‌ناو پارتیدا به‌ده‌ر له‌كاك مه‌سعود كه‌سی شیاوی تیانیه بتوانێت ئه‌و
پۆسته‌ی كاك مه‌سعود وه‌ربگرێت، ئێمه هه‌موومان جه‌نابی مه‌سعود بارزانی
به‌چه‌پڵه ڕێزان ده‌رئه‌چێنین، پارتی حیزبێكی دیموكراته
كاك مه‌سعود
خۆی له‌مه‌یداندایه‌و كه‌س نیه له‌ناو پارتی بڵێت مونافیسی كاك مه‌سعودم،
بۆ مه‌علوماتتان من له‌دوو كۆنگره‌ی دیكه‌دا ئه‌ندام بووم له‌ناو پارتی، واتا
كۆنگره‌ی 11و12 له‌هه‌ردوو كۆنگره‌كه‌دا كاك مه‌سعود ئه‌ڵێت
"تكاتان
لێده‌كه‌م هه‌ڤاڵێكی دیكه ده‌ستنیشانكه‌ن بۆ سه‌رۆكی پارتی ئه‌ندامان
هه‌مووی به‌چه‌پڵه‌ڕێزان ئه‌ڵێن ته‌نیا تۆمان ئه‌وێت، یانی ئه‌و توشی
ئیلتیزامێك ئه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی كۆنگره، كاك مه‌سعود سه‌رۆكی
پارتیه وه‌كچۆن ئێمه وه‌ك پارتی به‌سه‌رۆكی كوردی ده‌زانین.
_____________________
--- ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه چاپ بكه ---