نێچیرڤان نیازی خراپه
بارزانی
ده‌یه‌وێت كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی یه‌كێتی بێت.
راپۆرتی دلێر
عه‌بدوڵڵا
كۆنگره‌ی سیانزه‌هه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان كه بریاره
له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا گرێبدرێت، بووه‌ته باسێكی سه‌ره‌كی زۆرێك
له‌میدیاكان‌و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی شرۆڤه‌ی جیاوازی بۆده‌كرێت،
به‌تایبه‌ت كه ئه‌نجامدانی گۆڕان‌و نوێبوونه‌وه‌ی پارتی له‌و كۆنگره‌یه‌دا،
له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌ی ئه‌و پارته‌وه جه‌ختی لێده‌كرێته‌وه.
كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ی پارتی جیاواز له‌كۆنگره‌كانی پێشوو، ئاماده‌سازی زۆری
بۆكراوه‌و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت لێره‌وه كێشه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی
قۆناغێكی هه‌ستیار به‌خۆوه ببینێت، له‌كاتێكدا باڵێكی سه‌ره‌كی نێو بنه‌ماڵه
كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، چاره‌نووسی ئه‌و پارته‌ی
خستووه‌ته دوڕیانێكی مه‌ترسیداره‌وه، به‌تایبه‌ت پاشئه‌وه‌ی ململانێكانی
نێو بازنه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گه‌یانده بازنه‌ی حزب.
ئه‌گه‌رچی پارتی جه‌خت
له‌وه ده‌كاته‌وه كه كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌یان بێ كێشه‌یه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و پێشبینیانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه بۆی ده‌كرێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی هیوا
ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی لقی چواری سلێمانی پارتی ده‌ڵێت "پارتی دووره له‌كێشه‌و
ته‌كه‌تولات، جه‌نابی كاك مه‌سعود سه‌لاَحیاتی زۆری داوه‌ته كاك
نێچیرڤان‌و هه‌مو پارتیه‌كان وه‌ك یه‌ك، كاك نێچیرڤان ئیشی به‌وه چیه
كوتله دروستكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی خۆی بچوك بكاته‌وه، پاشان
ئه‌قڵیه‌تی كاك نێچیرڤان زۆر له‌وه گه‌وره‌تره چونكه تا ته‌عامولی
له‌گه‌ڵ نه‌كرێت نازانێت." به‌ڵام له‌راستیدا دیوی دووه‌م‌و لایه‌نه
شاراوه‌كه‌ی كۆنگره كه‌به‌هۆی داخراوی پارتییه‌وه لای زۆرێك هه‌ست به‌بوونی
ناكرێت، پارتی خستووه‌ته قه‌یرانه‌وه كه ره‌نگه هاوشێوه‌ی كۆنگره‌كه‌ی
یه‌كێتی ته‌نها ته‌شریفانی بێت‌و نه‌توانێت زۆرێك له‌كێشه‌كان چاره‌سه‌ر
بكات.
پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئێستا بووه‌ته هێزی یه‌كه‌م له‌هه‌رێمی
كوردستان‌و به‌سود وه‌رگرتن له‌كه‌رتبوونی یه‌كێتی‌و هه‌ڵه‌ی سیاسی ئه‌و
حزبه‌و بارودۆخی سیاسی كوردستان، باڵانسی هێزی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان
به‌لای خۆیدا شكانده‌وه، ره‌نگه له‌كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌یدا قه‌یرانێكی
گه‌وره‌و هاوشێوه‌ی یه‌كێتی به‌رۆكی بگرێت كه ئه‌ویش پاش كۆنگره‌ی دووه‌م
دوچاری بووه‌و به‌و ده‌رده‌ی برد كه ئێستا هه‌ستیپێده‌كرێت، به‌ڵام
سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی بارزانی ئه‌گه‌ری دووركه‌وتنه‌وه‌ی پارتی هه‌یه
له‌و قه‌یرانه، ئه‌ویش به‌و پێیه‌ی پارتی حزبێكی جیاوازه‌و پێچه‌وانه‌ی
حزبه‌كانی تری كوردستان بنه‌ماڵه‌یه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه كه گۆڕان‌و
نوێبوونه‌وه تێیدا ئه‌سته‌مه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌تا قه‌ره‌داغی چاودێری
سیاسی ده‌ڵێت "ئه‌سته‌مه هیچ گۆڕان‌و نوێبوونه‌وه‌یه‌ك له‌پارتیدا رووبدات،
چونكه پارتی حزبێكی بنه‌ماڵه‌ییه‌و عه‌شره‌تێك به‌ڕێوه‌یده‌بات كه ده‌كرێت
بوترێت تا كۆتایی به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه كه هه‌یه."
نێچیرڤان بارزانی
وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌نجی نێو پارتی‌و كه‌سی دووه‌می بنه‌ماڵه، به‌و
پێگه سیاسی‌و ئابوورییه‌ی كه له‌نێو حزبه‌كه‌یدا دروستیكردووه، ده‌یه‌وێت
گۆڕانێكی سیاسی له‌ریزه‌كانی پارتیدا به‌دیبهێنێت، ئه‌وه‌تا خودی خۆی ئاماژه
به‌وه ده‌كات كه له‌كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ی پارتیدا گۆڕانێكی قوڵ له خه‌باتی
سیاسی پارتیدا رووده‌دات‌و پارتی نوێبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت،
به‌مانایه‌كی تر، نێچیرڤان بارزانی ده‌یه‌وێت ئه‌وه بڵێت كه له‌كۆنگره‌ی
ئه‌مجاره‌ی پارتیدا هێزی خۆی ده‌رده‌خات‌و به‌پشتیوانی ئه‌و پێگه سیاسی‌و
ئابوورییه‌ی كه له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌ت به‌ده‌ستیهێناوه،
هه‌وڵی سه‌رخستنی خۆی ده‌دات، تا سه‌رۆكایه‌تیكردنی پارتی بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات‌و
خه‌ونی جێگرتنه‌وه‌ی بارزانی له‌لایه‌ن كوڕه‌كانییه‌وه له‌گۆڕ
بنێت.
نێچیرڤان بارزانی كه له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا توانی
به‌زه‌برو هێزی پاره گه‌شه به‌كوتله‌كه‌ی بدات‌و زۆرێك له‌ئه‌ندامانی
پارتی به‌لای خۆیدا رابكێشێت، بووه‌ته‌وه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ داهاتووی
نه‌وه‌كانی مه‌سعود بارزانی مامی، به‌تایبه‌ت مه‌سرور بارزانی، كه له‌ئێستادا
له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه جڵه‌ی پارتی بگرێته‌ده‌ست، بۆیه ئێستا نێچرڤان
بارزانی له‌پاش لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته كه‌وتووه‌ته داوه‌كه‌ی
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی‌و نزیكه له‌وه‌ی هه‌مان چاره‌نووسی باوكی
به‌رۆكی بگرێته‌وه، كه له‌ساڵانی هه‌شتاكانی رابردوو مه‌سعود بارزانی جڵه‌ی
سه‌رۆكایه‌تیكردنی پارتی لێوه‌رگرت‌و له‌و ململانێ‌و ركابه‌رێتیه‌ی كه
له‌گه‌ڵی ئه‌نجامیدا توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
ده‌كرێت ئه‌وه بڵێن
كه نێچیرڤان بارزانی به‌پشتیوانی گه‌نجانی پارتی، له‌هه‌وڵی چه‌سپاندن‌و
به‌دیهێنانی ئاواته‌كانیدایه كه ساڵانێكی درێژه زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌كات،
به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌وڵه‌كانی بارزانی‌و پشتیوانی به‌شێكی زۆر
له‌سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی له‌لایه‌ك‌و سروشتی پارتی له‌لایه‌كی تره‌وه،
ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن كه گۆڕان‌و نوێبوونه‌وه له‌و حزبه‌دا مه‌حاڵه‌و
بارزانی ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی كۆنگره‌كه‌ی یه‌كێتی ته‌نها ته‌شریفاتی بێت‌و
ناشیه‌وێت واز له‌و پۆسته بهێنێت كه چه‌ندین جار به‌ڵێنی دابوو ده‌ستبه‌رداری
بێت، به‌ڵام به‌هۆی تموحی نێچیرڤان‌و كێشه‌كانی بنه‌ماڵه، ئاماده‌نییه واز
له‌و پۆسته بهێنێت.
له‌گۆڤاری رێگا بڵاوكراوه‌ته‌وه
_____________________
--- ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه چاپ بكه ---